دەم پارتی زیاتر لە ٧٠ شارەوانی بەدەستهێناوە

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی سێ شاری گەورە، ٧ شار و بە گشتی زیاتر لە ٧٥ شارەوانی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە باکووری کوردستان و تورکیا، ملیۆنان دەنگدەر لە ٣١ی ئاداردا چوونە بنکەکانی دەنگدان، لە شارەکانی کوردستان سەرەڕای دەنگی سەربازان و پۆلیس، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان سێ شاری گەورە و ٧ شارو بە گشتی زیاتر لە ٧٥ شارەوانی بردەوە.

 

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردن کە ٣٢ پارتی سیاسی لە پێشبڕکێکەدا بوون و ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:

دەم پارتی، سێ شاری گەورە،  ٧ شار، ٥٨ ناوچە و ٧ شارۆچکەی بردەوە.

ئاکەپە ١٢ شاری گەورەی ١٢ شار، ٣٤٥ ناوچە و ١٢٥ شارۆچکەی بردەوە.

جەهەپە شارەوانییەکانی ١٤ شاری گەورە، ٢١ شار، ٣٣٧ ناوچە و ٤٨ شارۆچکەی بردەوە،

مەهەپە شارەوانییەکانی ٨ شار و ١٢٢ ناوچە و ٥٤ شارۆچکەی بردەوە.

پارتی ڕەفاحی یەنیدەن ١ شاری گەورە، ١ شار، ٣٩  ناوچە و ١٩ شارۆچکەی بردەوە.

ئی پارتی ١ شار و ٢٤ناوچە و چوار شارۆچکەی بردەوە.

 

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، شارەوانییەکانی دەم پارتی بەم شێوەیەیە:

شاری گەورە: ئامەد، ماردین، وان

شار: ئاگری، ئیلح، جۆلەمێرگ، ئیدت، مووش، سیرت، دێرسیم

 

ناوچە: گەڤەر لە جۆلەمێرگ

میکس، ئەلباخ، ئەبەخ، شاخ، ئارتەمێتان، ئەردش، وەستان، پایزاڤا، ڕێگای ئارموش، بێگری، قەلقەلی، سەرای، توشبا لە وان

بازید، گیادن، ئاڤکەڤر لە ئاگری

 قاخیزمان، دیگۆر لە قەرس

جزیر ، سلۆپی، هەزەخ لە شرناخ

مسرج لە سێرت

تیتوان لە بەدلیس

 گم گم، کۆپ، ملازگیر لە موش

قەرەقۆچان، قەریازی، تاتۆس، لە ئەرزڕۆم

ئارتوکلو، کەربۆران، دێریک، قۆسەر، شەمرەخ، نسێبین لە ماردین

ڕێزان، بسمیل، خانە ئاخپار، پیران، ئەرخەنی، هێنێ، پەیاس، کاراز، پاسور، لیجە، فارقین، سوور، شاری نوێ لە ئامەد

بێرەجوک، هەواغ، سەرێکانی، خەلفەتی، هیلوان، پرسوس، ویرانشار لە ڕەحا

دەپ لە خارپێت

ئاکدەنیز لە مێرسین

 

شارۆچکە: خەلفەلی لە ئیدر

سیرتکۆی لە هەزەخ

ئیکیکۆپرو لە بەشیری

ئاڵتنۆڤا لە کۆرکوت

کۆمیر لە سەمسور

سەرگۆران لە چەلیک

داغپنار لە دیگۆر