"بە ئازادنەکردنی سارا کایا دادگا هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات"

سارا کایا، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی نسێبین، کە پارێزگارێکی دەستنیشانکراو جێگەی گرتەوە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە زیندانی کراوە، هەرچەندە سزاکەی کۆتایی هاتووە، تا ئێستا ئازاد نەکراوە. نوێنەری دەم پارتیش دەڵێت: دادگا بە هەستی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە دەکات.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ماردین- سارا کایا، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی نسێبین، سارا کایا، کە دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار، قەیووم شوێنی گرتەوە و لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەستبەسەر و زیندانی کرا، لەلایەن دادگای تاوانە قورسەکانی چوارەمی ماردین بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێک" دادگایی کرا و ٢ ساڵ بە تۆمەتی "یەکێتی دابەشکەر و یەکپارچەیی دەوڵەت"، ٦ مانگ بە تۆمەتی "خراپ بەکارهێنانی ئەرک" و لەسەر تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوێک" سزای ١٣ ساڵ و کۆی گشتی ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا بەشی تاوانەکانی ٣ی دادگای باڵا، لەسەر نووسراوی "سزای زیادەڕۆیی دراوە" فەرمانی دادگاییکردنی نوێی دەرکرد.

 

دوای بڕیاری دووبارە دادگاییکردنەکە، دانیشتنی یەکەمی دۆسیەکە لە ٢٦ی شوباتی هەمان ساڵ لە دادگای ٤ی تاوانە قورسەکانی ماردین بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا پارێزەران ڕایانگەیاندووە کە سارا کایا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە زیندانی کراوە، ماوەی زیندانییەکەی تەواو بووە و داوای ئازادکردنییان کردووە، شاندی دادگا داوای پارێزەرانی ڕەتکردەوە و بە بیانووی "گومانی هەڵهاتن، ساختەکردنی بەڵگە، بوونی گومانی بەهێزی تاوان و نەبوونی کۆنترۆڵی دادوەری" دانیشتنەکەی بۆ ٩ی ئایار دواخست.

 

دوای ئەوەی سارا کایا دەستگیرکرا، دوورخرایەوە بۆ زیندانی جۆری E لە ماردین، پاشان بۆ جۆری T لە وان و دواجار بۆ زیندانی تارسوس-مێرسین، لەم پرۆسەیەشدا چەندین جار مافەکانی پێشێل کرا و لە زیندان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینە مایەوە و چارەسەری بۆ نەکرا.

 

"هەڵوێستێکی دوژمنکارانە نیشان دەدرێت"

کامەران تانهان، پارێزەری پێشووی دۆسیەکە و نوێنەری ماردینی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەمتانهان ڕایگەیاند، سارا کایا ماوەی ٧ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژە لە زینداندایە و کاتی دەستبەسەرکردنیشی بە زیادەوە تێپەڕیوە، سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای باڵا، ئازادنەکردنی سارا کایا دۆخێکی یاسایی نییە و وتی: پێش هەموو شتێک دەتوانین بڵێین بڕیاری بەردەوامبوون لە دەستبەسەرکردنەکە بە هەڵوێستێکی دوژمنکارانە دراوە، لە بڕیاری درێژەدان بە دەستبەسەرکردنی، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ٧ ساڵە دەستبەسەر کراوە، بڕیاری درێژەدان بە دەستبەسەرکردنی بە هۆکاری دوور لە ڕاستییەوە دراوە.

 

"دادگاکان وەک ئیرادەی دەوڵەت مامەڵە دەکەن"

کامەران تانهان، باسی لەوەشکرد، سارا کایا بە بەڵگەی ئەشکەنجە و زۆرەملێ گیراوە و ئەو سزایانەی بە لێدوانی درۆ دراون بە ڕوونی دوژمنایەتی بەرامبەر کورد نیشان دەدەن، وتیشی: پرۆسەی دەستگیرکردنی ئێستا لە دادگای دەستووری و لە یاسای تاوانەکاندا بە وردی باسکراوە و لەم کاتەدا ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە بوونەتەوە، دادگا دژی سیاسەتمەدارە کوردەکان هەموو پێوەرە یاساییەکان دەخاتە لاوە و وەک دادوەر و دادگا مامەڵە ناکات، بەڵکو وەک بەرپرسێکی دەوڵەت مامەڵە دەکات، لەبەرئەوە هەموو ئەو تاوانانەی بەرامبەر سیاسەتمەدارانی کورد ئەنجام دەدرێن، دەرەنجامی سیاسەتی بێ سزاییە و دادوەرەکان بڕیارێکی ئارەزوومەندانە و نایاسایی لەو جۆرە دەدەن.