ئامینە شەنیاشار جارێکی دیکە دەست دەکاتەوە بە ئێشکگری دادپەروەری

ئامینە شەنیاشار کە هاوژینەکەی و دوو منداڵی لەلایەن پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە کوژران، دوای ئەوەی وەزارەتی داد بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکرد، جارێکی دیکە دەستی بە ئێشکگری دادپەروەری کرد.

ئەنقەرە

 

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری ئاکەپە هێرشی کردە سەر فرۆشگەی خێزانی شەنیاشار لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا، هاوژینەکەی ئامینە شەنیاشارو دوو کوڕەکەی لە هێرشەکەدا کوژران، ئامینە شەنیاشارو کوڕەکەی بەناوی فەریت شەنیاشار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لەبەردەم دادگای ڕەحا لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە ئێشکگری دادپەروەریان دەستپێکرد بۆ دادگاییکردنی تاوانباران و ئازادکردنی فادل شەنیاشار، دوای ماوەیەک خێزانەکە ئێشکگرییەکەیان گواستەوە بۆ بەردەم دادی ئەنقەرە، دوای ئەوەی ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکران کە درابوون، خێزانەکە بڕیاریاندا دووبارە دەست بکەنەوە بە ئێشکگری.

 

دەربارەی ئەو بابەتە بنەماڵی شەنیاشار لە ئەنجومەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، فەریت شەنیاشار ڕایگەیاند، ئامینە شەنیاشار لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ گەڕانی خۆی بۆ دادپەروەری گواستەوە بۆ دادی ئەنقەرە، لە ٤٩یەمین ەڕۆژیشدا وەزیری داد کۆبوونەوەی لەگەڵ ئامینە شەنیاشار پەسەندکرد، ئامینە شەنیاشار داوای لە وەزیری داد کرد کوڕەکەی دادگایی بکات کە ماوەی ٦ ساڵە زیندانی کراوە، بە وتەی فەریت شەنیاشار لەو کاتەدا وەزارەت پێێ وتوون "هەندێک سەبر بگرن" بۆیە دایکی بڕیاری داوە بەهعی نەخۆشییەوە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و ماوەیەک ئێشکگرییەکەی ڕاگرت، بەڵام لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی نەکراوە و بە پێچەوانەوە، پەیوەندی تەلەفۆنی هەفتانە لەگەڵ فادل شەنیاشار کراوە بە دوو هەفتە جارێک.

 

فەریت شەنیاشار ڕایگەیاند، لەبەر ئەم هۆکارانە، خۆی و دایکی بڕیاریاندا لە ڕۆژی ٥٠یەمدا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوام بن لە ئێشکگری دادپەروری و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی داد لەگەڵ دایکم ڕۆژوو دەشکێنین، دادپەروەری دایک بۆ هەمووانە، ئەم دادپەروەرییە ڕۆژێک پێویستە بۆ هەمووان، لەم پرۆسەیەدا پێویستە خاوەنداری لە خەباتی ڕەوای دایک بکەین و کۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنن.