ڕێژەی بێکاری لە تورکیا تا دێت زیاد دەکات

بەپێی داتاکانی بێکاری کە لەلایەن دامەزراوەی ئاماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی پیاوانی کرێکار ٢١ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار کەسە و ژمارەی ژنانیش ١٠ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار کەسە.

ناوەندی هەواڵ

 

دامەزراوەی ئاماری تورکیا TUIK لە داتایەکیدا دەربارەی ڕێژەی بێکاری کە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ژمارەی بێکاران بە بەراورد بە مانگی پێشوو ٨٥ هەزار کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٢١٤ هەزار کەس و ڕێژەی بێکاریش بە ڕێژەی ٠.٢ خاڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٪٩.١، ڕێژەی بێکاری بۆ پیاوان لە سەدا ٧.٧ و بۆ ژنان لە سەدا ١١.٧ مەزەندە دەکرێت.

 

ڕێژەی دامەزراندنی ژنان نیوەی ڕێژەی دامەزراندنی پیاوانە

 

ژمارەی کرێکاران بە ڕێژەی ١٦٠ هەزار کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٢ ملیۆن و ٢٢٢ هەزار کەس، هەروەها ڕێژەی دامەزراندنیش بە ڕێژەی ٠.٢ خاڵ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٪٤٩ و لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە بۆ پیاوان لە سەدا ٦٦ بووە، بۆ ژنان لە سەدا ٣٢.٤ بووە، لە کاتێکدا ڕێژەی دامەزراندنی ژمارەی پیاوانی کرێکار گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار کەس، ژمارەی ژنان گەیشتە ١٠ هەزار و ٧٤٣ کەس.

 

هێزی کار بەراورد بە مانگی پێشوو ٢٤٥ هەزار کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن و ٤٣٦ هەزار کەس، ڕێژەی بەشداری هێزی کار بە ڕێژەی 0.3 خاڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٪٥٣.٩، هەروەها ڕێژەی بەشداری هێزی کار بۆ پیاوان گەیشتووەتە ٪٧١.٥ و بۆ ژنان گەیشتووەتە ٪٣٦.٦ .

 

ڕێژەی بێکاری گەنجان ٪١٦.٦ە

 

ڕێژەی بێکاری لە نێو گەنجان، لە نێوان تەمەنی ١٥-٢٤ ساڵ، بە بەراورد بە مانگی پێشوو ١.١ خاڵ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٪١٦.٦، ڕێژەی بێکاری لەم تەمەنانەدا بە ڕێژەی ٪١٤.١ بۆ پیاوان و ٪٢١.١ بۆ ژنان خەمڵێندراوە و تێکڕای کاتی کاری هەفتانەی کاریگەر کە بەپێی کاریگەرییە وەرزی و ساڵنامەییەکان ڕێکخراوە، ٤٣.٣ کاتژمێر بووە.