نێرگس محەمەدی: سەرکەوتن ئاسان نییە بەڵام دڵنیاییە

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە نامەیەکدا بۆ کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی، پشتڕاستی کردەوە کە وەرگرتنی خەڵاتەکە خاڵێکی وەرچەرخانە لە بەهێزکردنی خۆپیشاندانەکان و تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەڤین لە ئێران زیندانی کراوە، بەهۆی خەباتی دژی کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی ژنان و خەباتی بۆ پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ، ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا.

 

لە ٣١ی تشرینی یەکەم، نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵە، لە زیندانەوە نامەیەکی سوپاسگوزاری بۆ کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی ناردووە و تیایدا پشتڕاستی دەکاتەوە کە خەڵاتەکە وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە بەهێزکردنی خۆپیشاندان و تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەبیندرێت.

 

"سەرکەوتن ئاسان نییە، بەڵام دڵنیایە"

ئەو پەیامە کە لە هەژماری دیجیتاڵی خۆی و ماڵپەڕی نۆبڵی ئاشتی بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆیەکدا لەلایەن کچەکەی کایانا ڕەحمانی خوێندراوەتەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە "سەرکەوتن ئاسان نییە بەڵام دڵنیایە" و داوای لە کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی کرد پشتیوانی لە گەلی ئێران بکات.

 

نێرگس محەمەدی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، هێزی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" هێزی ژنانە، چونکە متمانەیان بە سەرکەوتن هەیە، ئێستا بە هێزی خۆپیشاندانی گەلی ئێران و ئامادەبوونی بەهێز و ڕوونی ژنان لە خۆپیشاندانەکاندا دژی ئەو سیاسەتانەی کە ئێران لە دژی ئەوان بەڕێوەی بردووە، سزاکانی خۆیان لە زیندانی ئەڤیندا تێدەپەڕێنن، لە پەیامەکەیدا سوپاسی ٤٦ زیندانی سیاسی و ئایدۆلۆژی بە ئەندامانی کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی گەیاند.