٤ ژنی خاوەن باوەڕی بەهایی دەستبەسەر کران

لە شاری شیراز لە ئێران ٤ ژنی بە باوەڕی بەهایی دەستبەسەر کران، تا ئێستا نازانرێت ئەو ژنانەی لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون بۆ کوێ براون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری شیرازی ئێران، ٢٦ی ئەیلوول ٤ ژنی بە باوەڕی بەهایی بە ناوەکانی سەحەر  سەحەر موحیب پور و ڕۆکسان ویجدانی لە شوێنەی کارەکانیان، بەهارە قادری و ستارە تەعیمی لە ماڵەکانی خۆیان لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

 

لە کاتی پشکنینی ماڵەکانیاندا دەست بەسەر کتێبی ئاینی و وێنە و لاپتۆپ و مۆبایل و هەندێک کەلوپەلی ناوماڵدا گیرا، هیچ زانیارییەکیش لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ژنانە و بۆ کوێ بردراون، نەدراوە.

 

لە ئێران زۆرێک لە ئایینەکان بە فەرمی ناسێنراون، لەوانەش بەهاییەکان، بەڵام هەمیشە بە هۆی باوەڕییانەوە ڕووبەڕووی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دەبنەوە، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بەهایی، لە دوایین بەیاننامەیدا لە مانگی ئاب، ڕایگەیاندبوو، ١٨٠ هاوڵاتیی باوەڕیی بەهایی کەوتوونەتە ژێر گوشار و ٥٩ شوێنی کار داخراون و ٩ کەسیش بە هەڵکوتانە سەر ماڵان پشکنینیان بۆ کراوە.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان ٧ ملیۆن باوەڕداری بەهایی لە جیهاندا هەن و ٣٠٠ هەزاریان لە ئێران دەژین.