نانەواخانەیەک بۆ ئاوارەکانی کامپی واشۆکانی کرایەوە

بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی کۆچبەری کامپی واشۆکانی، لیژنەی ئابووریی کۆنگرەی ستار نانەواخانەیەکی بە ناوی "تەنوری عشتار" کردەوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر شاری سەرێکانی و لە ئەنجامدا هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و بەساڵاچوو ناچاربوون کۆچ بکەن، خۆبەڕێوەبەری کامپی واشۆکانی دامەزراند بۆ جێگیرکردنی گەلی سەرێکانی، لە ساڵی ٢٠٢٣ بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی کۆچبەری کامپی واشۆکانی و بونیادنانی ڕۆحی ژیانی کۆمەڵایەتی، لیژنەی ئابووریی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە شوێنی نانەواخانەیەکی نانیان بە ناوی "تەنورا ئیشتار" کردەوە. لەم شوێنەدا سێ ژن لە کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی تا ٧:٠٠ی ئێوارە نان ئامادە دەکەن و تا کاتژمێر ٨:٠٠ کارەکانیان تەواو دەکەن.

 

"پڕۆژەی عشتار سەرچاوەیەکە بۆ هەموو کۆچبەران"

حەسینە عەلی، یەکێک لەو ژنە کۆچبەرانەی لە نانەواخانەی عشتار کاردەکات، ئاماژەی بەوەکرد پڕۆژەی عشتار سەرچاوەی بژێوی ژنە کۆچبەرەکانی کامپی واشۆکانییە و وتی: من یەکێکم لە کۆچبەرانی گوندی تل سیاب لە سەرێکانی، دوای داگیرکردنی گوندەکەمان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ناچار بووین کۆچ بکەین، چووینە کامپی واشۆکانی، لە کامپەکەدا ژمارەیەکی زۆر ژن هەن کە پێویستیان بە کار هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن، لە ڕاستیدا ئەم پڕۆژەیە تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیان نییە، سەرچاوەیەکە بۆ هەموو کۆچبەران، چونکە کۆچبەرەکان پێویستیان بە نان هەیە، ئەو نانەی ئێمە دەیفرۆشین بە هەمان شێوە بە پێی دەرفەتی کۆچبەرەکانە، لە ماوەی یەک مانگدا لیژنەی ئابووری کۆنگرەی ستار ٢٠ کیس پێشکەش دەکات و ئێمەش بەو پێیەش کارەکانمان ئەنجام دەدەین.

 

"بە ڕۆحێکی هاوبەش کار دەکەین"

حەسینە عەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم پڕۆژەیەدا سێ ژنین کە خەریکی دروستکردنی نان ساجین، بەڕاستی کارەکانمان بە خۆشەویستی و ڕۆحێکی هاوبەشەوە ئەنجام دەدەین، بەتایبەت نانی ساج یەکێکە لە نەریتە کولتوورییەکانی کۆمەڵگە، لەگەڵ خواردنە فۆلکلۆریەکاندا دەخورێت، هەر بۆیە ئێمە زۆر حەزدەکەین نانی ساج دروست بکەین و ئەگەر دەرفەتێک هەبێت، پڕۆژەکەمان فراوانتر دەکەین و نانی تەنوریش دروست دەکەین، ئەو سەختییەی لە کارەکانماندا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ئەوەیە کە لە گەرمادا لەبەردەم ئاگردا نان دەبرژێنین، دەمانەوێت شوێنەکەمان فراوانتر بێت بۆ ئەوەی بتوانین کارەکانمان بە ئاسوودەیی ئەنجام بدەین.

 

"پشتیوانی هەموو ژنانی کارکەر دەکەین

حەسینا عەلی تیشکی خستەسەر ناوی عشتارو وتی: عشتار خوداوەندێکە ژیانی خوڵقاندووە، لەبەرئەوەی ئەو خوداوەندە جێگەیەکی گرنگی لە دڵماندا هەیە، بۆیە ئەو ناوەمان لێنا، بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، دەبینین ژن پەرەی بە کشتوکاڵ داوە، نانی دروست کردووە و کۆمەڵگای بەڕێوەبردووە، لە کۆمەڵگەدا کار وەک شەرمەزارییەک بۆ ژنان سەیر دەکرێت، بەڵام دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕانکاری گرنگ ڕوویدا و ژنان لە هەموو بوارێکدا هەن و مێژووی خۆیان زیندوو دەکەنەوە، پشتگیری هەموو ئەو ژنانە دەکەم کە کار دەکەن و بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، سوپاسی لیژنەی ئابووری کۆنگرەی ستار دەکەین کە پشتگیریان لە کۆچبەران کردووە بەم جۆرە کارە، پرۆژەی عشتار یەکێکە لەو پڕۆژانەی پاڵپشتی ژنان کە لەلایەن لیژنەی ئابووری کۆنگرە ستارەوە دروستکراوە، هەموو ئاوارەکانی کامپی واشۆکانی سوودی لێ وەردەگرن.