خەڵاتی یەکسانی بە کارین ملۆدۆخ بەخشرا
خەڵاتی یەکسانی بەخشرایە کارین مۆلدۆخ، کە سەرپەرشتیاری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانیە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، لە مەراسیمێکدا، لە كتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی خەڵاتی یەكسانی بەخشرا بە كارین ملۆدۆخ، سەرپەرشتیاری گشتی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی.
خەڵاتی یەکسانی بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک لەلایەن داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی شاری سلێمانیەوە دابەش دەکرێت.
کارین ملۆدۆخ، ژنێکی بە ڕەگەز ئەڵمانییە، مامۆستای زانکۆی بەرلینە، دکتۆرای لەدەرونناسی دا هەیە و تێزی دکتۆراکەشی لەسەر ژنانی ئەنفالە، ماوەی ۳٥ ساڵە لە گەرمیان کار لەبواری ئەنفال دا دەکات.
ئەم خەڵاتە ساڵانە دەبەخشرێتە داکۆکیکارێک کە کاری کردبێت بۆ یەکسانی لە کۆمەڵگە دا و سەرباری بوونی ئاستەنگی و بەربەستەکان توانیبێتی بەردەوامبێت لە خەبات و هەوڵدان لە پێناو بەرەوپێشچونی فکری کۆمەڵگە دەربارەی یەکسانی.