سیمینارێک بۆ خوێندکاران لە مەخمور ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا، سیمینارێک بە خوێندکارانی ئامادەیی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور ئەنجامدرا.

مەخموور-

 

لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ڕۆژی ٨ی ئادار، سیمینارێک بۆ خوێندکارانی ئامادەیی لەلایەن ئەنجومەنی ئیشتار لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بەڕێوەچوو،  سیمینارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شوێنی کۆنفڕانس دەستی پێکرد.

 

"ڕێگای خەبات پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانە"

 

خانتور کارا، لە مەراسیمەکەدا باسی لەوەکرد، ٨ی ئادار بۆ هەموو ژنانی کورد، ژنانی جیهان، خەڵکی مەخموور و بەتایبەتی بۆ خوێندکارانی ئێرە بەرز ڕادەگرن، مانگی شوبات مانگی پیلانگێڕی و مانگی پڕ لە خیانەتە، وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی کۆبوونەوەمان لێرە یادەوەری ١٢٩ ژنە کە بە زیندووی کوژراون، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە یەکەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردویانە لە ساڵی ٢٠٢١دا، ساڵانە ٥٠ هەزار ژن لە سەرانسەری جیهاندا دەکوژرێن.

 

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن، دەڵێت: با چالاکییەکانمان لە ٨ی ئاداردا بەرز بکەینەوە، بەتایبەتی لەگەڵ بانگەوازی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، باسی لەوەکرد لە ئێستادا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە ڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە تا ئاسۆکانیان فراوانتر بن، ئازادتر بین، زیاتر هۆشیاری خۆمان دەخەینە ناو گۆڕانکارییەوە.

 

سیمینارەکە بە دروشمی "بژی ئاپۆ"، هەروەها "ژن-ژیان-ئازادی" کۆتایی هات.