"بەشە ناوخۆیی، زانکۆ و قاوەخانەکان کراونەتە ناوەندی شەڕی تایبەت"

ئەلیف دەلال ئالاکوش، خوێندکاری زانکۆ دەڵێت: ئامانجمان ئەوەیە گەنجان ئاگادار بکەینەوە لە سیاسەتی شەڕی تایبەت و وەستانەوە لە دژی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنانی گەنج لە زانکۆ "هێڵی ژنان"یان ڕاگەیاند بۆ تیشک خستنەسەر ڕۆڵی ژنانی گەنج لە دژی داگیرکردن و گۆشەگیری و شەڕ بۆ خەباتی ڕێکخراو، ژنانی گەنج کە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت و سیستمی پیاوسالاری تێدەکۆشن لە ژێر چەتری هێڵی ژنان کۆبوونەوە و پەیامێکیان نارد کە لەم پرۆسەیەدا خەبات دەکەن.

 

ئەلیف دەلال ئالاکوش، خوێندکاری زانکۆ و بەشدار لە هێڵی ژنان، لەبارەی ڕوانگە و خەبات و کارەکانیەوە ڕایگەیاند، ڕێگە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت نادەن و داوای هاوکاری لە هەموو ژنان دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەتایبەتی لە ٨ ساڵی ڕابردوودا هەوڵی جێبەجێکردنی زۆرێک لە سیاسەتە پیسەکانی خۆی داوە لەسەر کۆمەڵگە، ئامانجی یەکەمی ئەم سیاسەتانە ژنانی گەنجە لە هەموو بوارەکاندا، هێزی سەرەکی داهێنەر و پێشەنگی کۆمەڵگە ژنان و گەنجانن بۆیە هێرشەکان لەسەریان قورسن.

 

"بەشە ناوخۆیی و قاوەخانەکان گۆڕاون بۆ ناوەندی شەڕی تایبەت"

لەبارەی ئامانجەکانی دامەزراندنی هێڵەکە وتی: گەنجان لە بەشە ناوخۆییەکان هەتا شەقامەکان و ماڵەکان بە ناوی ئازادی تاکەکەسی و خۆشەویستی ساختەوە، ڕادەست دەکرێن، دەتوانین ئەمە بە ڕوونی لە لەدەستدانی گولستان دۆکو ببینین، لە ڕاستیدا، سیستمەکە هەوڵدەدات هەموو سیاسەتی شەڕی تایبەتی خۆی لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی ژنانی گەنجەوە بڵاو بکاتەوە، بەشە ناوخۆیی و زانکۆ و قاوەخانەکان گۆڕدراون بۆ دامەزراوەی شەڕی تایبەت.

 

"خۆمان لە دژی سیستمی چەوسێنەر و دەستدرێژکار دەپارێزین"

ئەلیف دەلال ئالاکوش ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی ئەم هێرشە ئەوەیە کە گەنجان لە کولتوور و زمان و ڕاستی کۆمەڵایەتی جیا بکاتەوە لە هەموو بوارەکاندا و بەم هۆیەوە پرۆفایلی"ژنێکی ژیرانە" بنیاد دەنێن، وتیشی: هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە بۆ ئەم هێرشانە جگە لە بەرخۆدانی ڕێکخراو و تەواو، لەبەر ئەوەی ڕێکخراوی ژنانی گەنج پێویستی نییە، بەڵکو ئەرکێکە ، ئاگاداری ڕۆڵی مێژوویی و ئەرکی پێشەنگانمانین، بۆیە هێڵی ژنانمان ڕاگەیاند، لە هەموو بوارەکاندا بەشداری لە پرۆسەی داهاتوودا دەکەین، بە هێزی ڕێکخراومان لە دژی شەڕی تایبەت و ئەم سیستمە فاشیستە دەوەستین، بۆ پەرەپێدانی خۆپاراستن و لە ڕۆشنایی شۆڕشی ژناندا بەردەوام بین.

 

"ئامانجمان هۆشیارکردنی گەنجانە"

ئەلیف دەلال ئالاکوش ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجیان هۆشیارکردنی گەنجانە لە دژی هەموو سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت، هەروەها بانگێشتی ژنانە بۆ ئەوەی خۆیان لە ژێر چەتری هێڵی ژناندا ڕێکبخەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا بۆسە و یاری شەڕی تایبەت هەیە، لەسەر بنەمای باشترکردن و بەرەوپیشبردنی خۆپاراستنمان، پێویستە کاری ڕێکخستنمان هەبێت، لە شارەکانی کوردستان، بەدەستهێنانی ماددەی هۆشبەر زۆر ئاسانتر بووە لە دابینکردنی پیداویستییەکان، قاوەخانەکان هێشتا شوێنێکن بۆ شەڕی تایبەت کە بەکاردێت بۆ لەناوبردنی گەنجان و ژنان، ئامانجی ئەندامانی شەڕی تایبەت لە بەشە ناوخۆیی ئەوەیە کە ژنان و گەنجان لە تێکۆشان دووربخەنەوە، کاری ئێمەش لەو بارەیەوە دەبێت هۆشیاری بڵاوبکەینەوەو بەرگری لە خۆمان بکەین، داوا لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە دڵیان لێدەدات بۆ ئازادی لە هێڵی ژناندا لە ڕۆشنایی ژن، ژیان، ئازادی خۆیان ڕێکبخەن.