لە ئامەد ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیادی کرد

لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس لە ئامەد دەستگیرکران کە بەیجان تاشکیران، جێگری هاوسەرۆکی "ESP" لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.

ئامەد

 

بەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی دووەم، لە چوارچیوەی لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن نوسینگەی داواکاری گشتی ئامەد، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵان، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بەیجان تاشکیران، جێگری هاوسەرۆکانی پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان "ESP"، ساتیی ئۆک، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی سۆسیالیست "SKM"، موحەمەد ئاڵتینکایا، ئەندامانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست "SGDF" سەرهات ئەرن و کەسێکی کە ناوی نەزاندراوە دەستگیرکران، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر کامپی خوێندکاران خالید بن وەلید، کە ئەرن تێیدا دەمێنێتەوە و بە لێدان دەستگیرییان کردووە.

 

سێ کەس لە هەمان خێزان دەستگیرکران

لە ناوچەی پایاس لە هەمان خێزان مەروان، فەریت و نورەتین دێمیر دەستگیرکران.

 

ڕاگەیەندرا کە دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ لقی TEM لە ئامەد، پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، "پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەیجان تاشکیران، جێگری هاوسەرۆکانمان ساتیی ئۆک، ئەندامی SKM و MYK" گەڕان لە ماڵەکاندا بەردەوامەو سێ ئەنداممان دەستگیرکران.

 

هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوەو چاوەڕێ دەکرێت پارێزەران لە ئێوارەدا لەگەڵ بریکارنامەکانیان کۆببنەوە.