گیان لەدەستدان بەهۆی زریانەکەی ئەمریکا ڕوو لە زیادبوونە
بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی کە لە هەفتەی رابردووەوە چەند ویلایەتێکی ئەمریکای گرتووەتەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ١٦٢ کەس.

ناوەندی هەواڵ
زریانی هێلین لە هەفتەی ڕابردووەوە نزیکەی ٦ ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا ١٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی ئەمریکاش ئاماژەیان بەوەکرد، تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی دانیشتووانی ناوچەکان و نزیکەی ٥٠٠ کەس لەوانەی کە کەوتوونەتە بەر کاریگەری زریانەکە، ڕزگار کراون.
هەر بەهۆی زریانەکەوە ٦ ویلایەتی وڵاتەکە باری لەناکاویان ڕاگەیاند، لە چەندین ناوچەش چەندین خانوو و ماڵی هاوڵاتیان ڕووخاون.