"گیان لەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٠% زیادی کردووە"

زانایان لە ئەورووپا تێبینیی ئەوەیان کردووە پلەی گەرما لە کیشوەری ئەورووپا خێراتر لە کیشوەرەکانی دیکە بەرز دەبێتەوەو گیان لەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە رێژەی ٣٠% زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ئەورووپا پلەی گەرما ١.١% لە سەرووی ئاستی تێکڕای ساڵانە بوو، ٢.٥%ی لە سەرووی ئاستی بەر لە شۆڕشی پیشەسازی. بووە.

 

 

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە، زیادبوونی گەرمی لە ئەورووپا تەنیا ئاگری دارستانەکان نین، بەڵکو لە ساڵی ٢٠٠٣دا ٦٣ کەس بە باهۆز گیانیان لەدەستداوە، ٤٤ کەس بە لافاو و ٤٤ کەسیش لە ئاگری دارستانەکان، لەو ساڵەدا بارانبارین ٧% زیاتر بوو لە تێکڕای ساڵانە.

 

 

یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوای داوەو ئاماژەی بەوەکردووە، گیان لەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە رێژەی ٣٠% زیادی کردووە.