گوڵستان کلچ کۆچیگیت: پێویستە پرۆسەکە بەڕوونی بەڕێوەبچێت و کۆمەڵگەی لێ ئاگادار بکرێتەوە

گوڵستان کلچ کۆچیگیت,سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە کۆمیسیۆن بە ڕوونی پرۆسەکەی ئێستا بەڕێوەببات و وردەکاری کارەکانی بە کۆمەڵگە بگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە پەرلەماندا دەربارەی پێشهات و ڕۆژڤەکان قسەی کرد، لە سەرەتای قسەکانییدا تیشکی خستە سەر کێشەی ئابوورییەکانی تورکیا و بە تایبەت قەیرانە دارییەکانی جوتیاران و وتی، پێویستە قەرزی جووتیاران بەبێ باج خستنەسەر دوابخرێن و قەرەبووی زیانەکانیشیان بکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد،  ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەماندا لە چوارچێوەی 'پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'دا دادەمەزرێت و وتی: ئێمە دەمانەوێت هەموو پارتە سیاسییەکانی پەرلەمان لە کۆمیسیۆنەکەدا بەشداربن. فۆرمەلەبوونێک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ ناوی کۆمیسیۆنەکە هەیە و بۆ ئێمەشیان ناردووە. پێموایە فۆرمولەبوونێکی بەم شێوەیە ئێمەش قایل دەکات.

 

گوڵستان کلچ کۆچیگیت ڕایگەیاند، لەڕاستیدا هێشتا کۆمیسیۆنە درووستنەکراوە، قسە و باسی ئاکەپەییەکان دەربارەی شێوە و بنەماکانی کۆمیسیۆنەکە بە ڕاست نابینین و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە کۆتاییدا کۆمسیۆنێک هەیە. ئەم کۆمیسیۆنە خۆی بڕیارەکانی خۆی دەدات. بێگومان هەموو لایەنێک بۆچوونی خۆی دەبێت و پێویستە هەمووان ئەوە قبوڵ بکەن کە بەفۆرمولەکردنی١٠٠٪  بۆ ڕاگەیاندن ئاشکرابێت، یان ١٠٠٪ داخراو بێت، دەرەنجام دەرناخات. بەڵام زانیارییەکان بڵاودەکرێنەوە، لەوانەیە میت بێت و زانیاری بدات یان وەزارەتی بەرگری لەوبارەوە زانیاری بدات. بۆیە باشتر وایە هەندی لایەنی شاراوە بمێنێتەوە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ڕوون نەبێت. پێویستە کارەکانی کۆمیسیۆنەکە بەڕوونی بەڕێوەبچێت.

 

گرنگە زانیاری بدرێتە کۆمەڵگە

لێرەدا گرنگ ئەوەیە کۆمەڵگە ئاگادار بکرێتەوە، بۆیە لەوانەیە لە داهاتوودا بڕیاری بەداخراوی مانەوەش بدرێت، بەڵام گرنگە هەموو بەشەکانی کۆمسیۆن یان سەرۆکی پەرلەمان کۆمەڵگە ئاگادار بکەنەوە، ئەمە زۆر گرنگە.