گوڵستان کلچ کۆچیگیت: پێویستە پەرلەمان هەڵوێست وەربگرێت
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان ئاماژە بەوەدەکات، بۆ ئەوەی کێشە هەنووکەییەکان چارەسەر بکرێن، پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و پەرلەمان هەڵوێست وەربگرن و بەپەلە ڕۆڵی خۆیان ببینن.
ئەنقەرە
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژەڤ لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت تیشکی خستە سەر ڕاپۆرتەکەی پەرلەمان سەبارەت بە پرۆسەکەو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم بابەتە بۆ هەمووان نەخشەڕێیەکە و پێویستییەکانی قۆناغی دووەمی پرۆسەکەی دەستنیشانکردووە.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت وتی: ڕۆژەڤی سەرەکیی کۆمەڵگە بریتییە لەم بابەتە. بێگومان پێویستە ببێتە یەکێک لە ڕۆژەڤە سەرەکییەکانی دامەزراوەی سیاسی.
"ئاشتی پێویستی بە یاسا هەیە"کۆچیگیت ئاماژەی بەوە کرد کە هەنگاوە بەرچاوەکان کە سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی بۆ پرۆسەکە پێشنیاری کردووە، گرنگن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: هەموو بەردەنگەکان و لە سەرووی هەمووانەوە بەڕێز ئۆجالان بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە لە هەوڵدان. بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە پێویستە پەرلەمانیش بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ئاشتی پێویستی بە یاسا هەیە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی پەرلەمان پێویستە پرۆسەی هەموارکردنەوەی یاساکان دەستپێبکات. لە پەرلەمانەوە تا دەگاتە دامەزراوە سیاسییەکان و دەسەڵات، پێویستە هەوڵبدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە. هەر هەنگاوێکی یاسایی کە بۆ پرۆسەکە بنرێت، دەبێتە مسۆگەرکەری دیموکراسی. هەنگاونانی یاسایی پێویستی بە بوێری هەیە. هەمووان دەتوانن سوود لەم هەنگاوانە وەربگرن. چیتر کاتی قسە نییە، کاتی کردارە.