دوو منداڵ لە کامپی هۆل کوژران

دوو منداڵی کچ لە کامپی هۆل، کە بە مەترسیدارترین کامپ لە جیهاندا ناسراوە، کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

تەرمی دوو منداڵی کچی تەمەن ١١ و ١٥ ساڵ لە کامپی هۆل لە کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆزرایەوە، کە بە مەترسیدارترین کامپی جیهان ناسراوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، سەرچاوەکان لە کامپەکەوە ڕایانگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانی بەرپرس لە پاراستنی کامپەکە تەرمی دوو منداڵی کچیان لە بەشی کۆچکردن دۆزیووەتەوە کە ژنانی داعش تێیدا دەژین، بەپێی زانیارییەکان، ئەو منداڵانە لە بنەڕەتدا خەڵکی میسرن، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەیانەوە نەزانراوە.

 

لەو کامپەدا ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی داعش تێیدا دەژین، ئەو ژن و منداڵانەی، وەک خۆیان دەڵێن فەرمانی داعشیان پشتگوێ خستووە، دەکوژرێن.