مەرگی رەئیسی و هاوەڵانی داخستنی بۆرسەی ئێران و بانگهێشتکردنی کۆبوونەوەی بەپەلەی بەدواداهات

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامی دەستەی مەرگ لە کۆمەڵکوژیی هاوینی ١٩٨٨ و شاندی یاوەری لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا گیانیان لەدەستدا، دەستبەجێ بۆرسەی ئێران داخرا و دەستەی حکومەتی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٩ی ئایار، ئەو هەلیکۆپتەرەی کە ئەندامی دەستەی مەرگ لە کۆمەڵکوژیی زیندانیانی سیاسی هاوینی ١٩٨٨ و شاندی یاوەری گواستەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیلهام عەلیەڤ، سەرۆکی ئازەربایجان و کردنەوەی بەنداوی "قز قەڵاسی" لەسەر ڕووباری ئاراس لە سنوری سفری نێوان ئەو دوو وڵاتە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تەبرێز لە ناوچەی دارستانی دیزمار لە نێوان گوندەکانی ئوزی و پیر داود کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکانی بە سەرۆکی کۆمار و وەزیری دەرەوە و چەندین کەسی دیکەوە گیانیان لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ، ٢٠ی ئایار، دوا بە دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی و گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینەکانی، بۆرسەی ئێران داخرا و دەستەی حکومەت بانگهێشتی ئەندامانی بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کرد.

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەواڵی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی پشتڕاستکرایەوە و تیایدا هاتووە، "بچووکترین پشێوی لە ئیدارەی جیهادی وڵاتدا ڕوونادات".