گۆڤاری نیسان؛ بەرهەمی ١١ ساڵەی خەباتی ژنانی ئێزدی لە شنگال
لە یادی ١١هەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤هەمین لەسەر شنگال، ژنانی ئێزدی گۆڤارێکی نوێیان بە ناوی "نیسان" بڵاوکردەوە، وەک وەڵامێک بۆ ئەو کارەساتە و بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا.

جەیلان ڕۆژ
شنگال- گۆڤاری نیسان نوێنەرایەتی لوتکەی گەشتی بەرەنگاربوونەوەی ژنانی ئێزدی دەکات، ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەورەکردنی دەنگی ژنان و بەڵگەنامەکردنی ئەزموونە دەوڵەمەندەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئازار و گۆڕینی خۆیان بۆ هێز و زانیاری، ژنانی ئێزدی کە ماوەی ١١ ساڵە دژی جۆرەها دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی خەبات دەکەن، یەکەمین گۆڤاری خۆیان بەناوی "نیسان" کە بڵاوکراوەیەکی یادگاری کۆمەڵایەتی و کولتوورییە، دەستپێکردووە، دەرچوونی ئەم گۆڤارە بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی درێژخایەنە، ژمارەی یەکەم بە دروشمی "ئێمە دەنگی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بەرز دەکەینەوە لە ڕەتکردنەوەی ئەو جینۆسایدەی کە بەسەر ژنانی ئێزدیدا هاتووە" دەستیپێکرد، بڕیارە ڕۆژی ٣ی ئاب، ساڵیادی فەرمانی ٧٤هەمین گۆڤارەکە بڵاوبکرێتەوە.
لە باوەڕی ئێزدیدا "نیسان" بەرجەستەی هێماسازیی دروستبوونی گەردوون و سەرەتای ژیان و سروشت و دروستبوونی هەموو زیندەوەرانە، ئەم گۆڤارە وەک وەڵامێکی هێمای بۆ فەرمانی ٧٤ دەرچووە و نوێنەرایەتی دەستکەوتێکی کولتووری دەکات کە بۆ تۆماری خەباتیان زیاد دەکرێت، بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاودەبێتەوە، هەر چارەگێک دەردەچێت بۆ ئەوەی بگاتە خوێنەرانی، ئەندامانی تۆڕی ڕاگەیاندنی ژنان بەشدارییان کرد لە ئامادەکارییەکەیدا، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پەرەپێدانی گۆڤارەکەدا بینی و بە خۆبەخشییەوە دڵنیابوون لە بڵاوکردنەوەی هەمەلایەنەی.
بەشێک لە بەشداربووان ڕایانگەیاند، ئامانجی بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە گەیاندنی دیدگا و پەیامەکانیان بووە بە زمانێکی ڕوون کە ڕەنگدانەوەی ناوەکی بوونی ئێزدییە، بە گرنگیدان بە پرسی ژنان، کۆمەڵگە، و ڕۆشنبیری.
"فەرمانەکە لەبیرناکەین"
ڕۆژین حەبابی، ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، رۆژی ٣ی ئاب ساڵەیادی ٧٤ەمین فەرمانە، کە دەردی کۆمەڵگەی ئێزیدی گۆڕا بۆ هۆشیاری و نوێبوونەوە، لە ماوەی ١١ ساڵدا گۆڕانکاریی قووڵ لە پێکهاتەی کۆمەڵگەدا ڕوویداوە، ئێمە ئەو فەرمانەمان لەبیر نەکردووە؛ هەموو منداڵەکانمان منداڵی ئەو کارەساتەن، ئێمە بە ڕێکخستنی پلەکانمان و بەهێزکردنی پەروەردە ڕووبەڕووی بووینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ دەرکردنی گۆڤاری "نیسان" هاوکات لەگەڵ یادی ١١هەمین ساڵیادی فەرمانەکە، بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی ژنانی ئێزدی بۆ خوێنەران، ئەم گۆڤارە یەکەم گۆڤارە لە جۆری خۆیدا کە لە ناو کۆمەڵگەی ئێزدییەکانەوە لەلایەن ژنانەوە بڵاودەکرێتەوە، ناوەکەی لە بیرۆکەی ڕێنێسانسەوە ئیلهامی وەرگرتووە، ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر لە بیرۆکەکانی ڕێبەری هەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە "ژنۆڵۆژی"، پرسەکانی گەنجان و ژنان و خەباتی سەربازی و کۆمەڵایەتی، لەگەڵ شیعر و شایەتحاڵی ئازاربەخشی ژنانی دیل، هەروەها چیرۆکی باوەڕ و یادەوەرییە بەردەوامەکان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم گۆڤارە تیشک خستنە سەر خۆڕاگری ژنانی ئێزدییە بە هەموو شێوەکانیەوە، دوای ١١ ساڵ لە ئازار و خۆدۆزینەوە، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی توانیومانە لە ڕێگەی پەروەردە و ڕێکخستنەوە ڕێگاکەمان لە قاڵب بدەینەوە و لێرەشەوە ئەم گۆڤارە دەستیپێکرد، مانگی نیسان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی تایبەتە، بەو پێیەی هێمای نوێبوونەوە لە سروشت و گەردووندا بەرجەستە دەکات و هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ڕوژین حەبابی ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی ئێزدی لە زۆر بواردا پێشکەوتنی بەرجەستەیان بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاگەیاندن کە یەکێکە لە گۆڕەپانە دیارەکانی خەبات، بڵاوکردنەوەی گۆڤاری نیسان دەرئەنجامی هەوڵێکی زۆر و کۆڵنەدانێکی بەردەوامە، ئاماژەی بە هەیەجانەکانی دەوروبەری ئەم دەستکەوتە کولتوورییە کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڤارەکە نوێنەرایەتی یەکەم بڵاوکراوەی ژن دەکات لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا، ئێمە ئەم گۆڤارە تەرخان دەکەین بۆ ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان، چونکە ڕەنگدانەوەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕزگاریخوازانەیە. گۆڤارەکە ئامانجی ئەوەیە دەنگێک و دەنگێکە کە نوێنەرایەتی ژنانی ئێزدی و هەموو ژنانی جیهان ئەکات، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیەیان کردووە، بەتایبەتی یەپەژە، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە قۆناغی ئامادەکاری و بڵاوکردنەوەدا هەبووە، ئەم هاوکارییە یەکگرتوویی ژنان بەرجەستە دەکات لە پێشخستنی هۆشیاری و ئامادەبوونی کولتووری ژنان.
"گۆڤاری نیسان ئامرازێکە بۆ دەربڕینی دەنگی ژنانی ئێزدی"
نوژین ئێزدی، ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، ساڵیادی ئەو فەرمانە هەلێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی گۆڤارێکی نوێی ژنان بە ناوی "نیسان"، وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی دەنگی ژنانی ئێزدی لە شنگال دوای ١١ ساڵ بێدەنگیی زۆرەملێ، وتی: هەڵبژاردنی ناوی نیسان لە هێمایە قووڵەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا، بەو پێیەی بۆ زۆر کەس نوێنەرایەتی واتاکانی سەرەتا و نوێبوونەوە دەکات لە سروشتدا، هاوکاتە لەگەڵ بۆنەکانی سروشتێکی ڕۆحی و کولتووری.
دووپاتی کردەوە کە گۆڤارەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی دەردەچێت و یەکەم چاپیشی وەڵامێکی هێمای بوو بۆ ساڵیادی فەرمانەکە، ئامانجی بەهێزکردنی بوونی ژنانی ئێزدییە لە کایەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، وتی: گۆڤارەکە چارەگی دەبێت، واتە هەر سێ مانگ جارێک بڵاودەکرێتەوە، و لە یادی ١١هەمین ساڵیادی فەرمانەکەدا دابەشدەکرێت، ئەمەش لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆئاگاداری ژنانی ئێزدی و گەیاندنی ئەزموون و بەرخۆدانی خۆیان بە ژنان لە سەرانسەری جیهان لە ڕێگەی ناوەڕۆکێکەوە کە گوزارشت لە قوربانیدان و خەباتی بەردەوامیان دەکات.
"ڕاگەیاندنی ژنان لە شنگال ڕێبازی نۆژیان پەیڕەو دەکات"
ڕۆژنامەنووس بێریڤان جیا جەختی لەوە کردەوە کە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری "نیسان" لە چوارچێوەی زیندووکردنەوەی دەنگی ژنانی ئێزدی لە شنگال دێت، ناوی گۆڤارەکە هەڵگری هێمایەکی تایبەتە کە لە گرنگی مانگی نیسان لە کولتوری ئێزدیدا وەرگیراوە، بەو پێیەی بە سەرەتای ژیان و نوێبوونەوەی سروشت دادەنرێت، هەروەها بەهۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزە، گۆڤارەکە تایبەتە بە ڕۆحی شەهید نوژیان، کە لە کاتی ڕووداوەکانی فەرماندا دەنگی ژنانی ئێزدی بەرزکردەوە و ئاواتی ئەوە بوو ژنانی ئێزدی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشبکەون، ڕاگەیاندنی ژنان لە شنگال ڕێبازی نوژیان پەیڕەو دەکەن، کە سوود لە ئامانجەکانی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بەڵگەنامەکردنی خەباتی ژنان وەردەگرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گۆڤارەکە تایبەتە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ هەموو ژنێک کە باوەڕی بە دۆزی ڕزگاری هەیە، ئامانجی گۆڤارەکە تیشک خستنە سەر ڕێکخستنی ژنان و ئەو هەوڵانەیە کە ژنان لە شنگال دەیدەن، بۆ ئەوەی دەنگێک بن کە چ لەناو کۆمەڵگەی ئێزدی و چ لە دەرەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی بیسترێت.