هاوژین شەهید فەخرەدین: سەنگاو دەستلەملانی باتمانە
هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسی دەڵێت: من ژنم ، نەک لاواز نیم بەڵکو گەورە داگیرکەری رۆژهەڵات دەخەمە سەر ئەژنۆ و وەک مشکە کوێرە خۆی و نۆکەرانی بەلەرزەوە لە مان و بوونم بنواڕن.
ناوەندی هەواڵ
هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسی دەربارەی گیان لەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووس، بە ناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە هێرشە درۆنییەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و بۆ ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسە دەنووسێت:
"سەنگاو دەستلەملانی باتمانە و
گوڵی ، هێرۆ ؛ بەڕێوەیە بۆ باخی ئیرەم !!!
کوردستانم یەکە و نابێت بە چوار ، با داگیرکەران و نۆکەرانیشیان دڵنیا بن کاروانی ئازادی دەگاتە جێ.
من ژنم ، نەک لاواز نیم بەڵکو گەورە داگیرکەری رۆژهەڵات دەخەمە سەر ئەژنۆ و وەک مشکە کوێرە خۆی و نۆکەرانی بەلەرزەوە لە مان و بوونم بنواڕن، ئێوە تەماشا چەندە ترسنۆک و لەرزۆک لە بەرچاوی جیهان لە باوەشی دایکم تیرۆرم دەکەن، ئای نیشتمانی دوژمن بەزێن بۆ وا ڕاماو و مات وەستاوی لە بەردەم مەرگی قارەمانەکانت ؟؟؟،
لە باتمانەوە سڵاو بۆ نەمری سەنگاو، بژی: ژن ، ژیان ، ئازادی
گوڵی لە باتمانەوە بە بیری تیژ و هزری ژنانەی بەرزەوە، بەزەردەخەنەی داگیرکەر تۆقینەوە، هەتا ناو دڵی تەواوی ژنانی تیکۆشەر هەنگاوی هەڵناوە، بە شەهیدبوونی ئیرادە و ورەی پۆڵاینی بۆ خزمەت و تیکۆشان بەردەوامی دەدەین.
گوڵی تۆ لە نەسڵی تەواری،
قەڵەمەکەت ورە و پشتیوانی شاخە
ئءستا لە لوتکەی چیای خەباتی نیشتمانیت.
لەسەر دڵی خاک بۆ هەمیشە ناوت بە نەمری نوسراوە.
هاوڕێ و هاوخەبات و هاوقەڵەمی ڕێگای شەهیدانین و خەباتتان بەردەوامە.