توانا و هێزی ژنان لە مەراسیمێک نیشاندرا

ناوەندی بۆشایی عیراقی ماوەی پێنج مانگە، کار لەسەر مافەکانی ژنان و ڕەخساندنی هەلی کار دەکات، ئامانجی خزمەتکردنە بە ژنانی کورد.

هەڵەبجە

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی لاوان لە پارێزگای هەڵەبجە، ناوەندی بۆشایی عێراق، مەراسیمی کۆتایی هاتنی 'دەنگی ئەو' یان ئەنجامدا، ئەم ناوەندە ئامانجی بەهێزکردنی ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان و دۆزینەوەی هەلی کارە بۆ ژنان، لە لایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پاڵپشتی دەکرێن.

 

ئیلیا محمد، بەشدار بوو لە پرۆژەی بنیاد نانی تواناکانی ژنان، لە ڕێکخراوی بۆشایی عێراق وتی: ئەمرۆ کۆتا پێنج مانگی سەرەتای کاری ناوەندەکەبوو، یەکەم کارو چالاکیان لە هەڵەبجە بووە و توانیویانە سودێکی زۆر بە ژنان و منداڵان و گەنجان بگەیەن، یەکەمین بەردی بناغەی توانای ژنان دانرا و چەندین دکتۆرو پرۆفیسۆر هاوکار بوون لە بەرەو پێش بردنی توانای ژنان.

 

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، ئەو ناوەندە هەوڵی داوە دەستی بگات بەو ژنانی لە ناوچەی دوورە دەستن، بەڵام لە ئێستادا ژنانی هەڵەبجە وردە وردە هۆشیارییەکانیان زیاد دەکات و دەرگایان کردووەتەوە بۆ ڕێکخراوەکان، دەڵێت: بەر لە پێنج مانگ ڕێکخراوی بۆشایی عیراق، یەکەمین ئۆفیسی لە شاری هەڵەبجە کردەوە، نیاز ئازاد وەک بەرپرسی ڕێکخراوەکە دەست بەکاربوو.

 

لە دیدارەکەدا چەند بەشداربوویەک ئەزموونی بشداربوونیان لە چالاکیەکانی ڕیکخراوەکەدا ڕاگەیاند، هەر بۆیە بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.