گروپی ئاسۆی نوێ پشتگیری بۆ شاندی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان دەربڕی
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گروپی ئاسۆی نوێ پشتگیری خۆی بۆ شاندی ئاشتی و ئازادی دەربڕی، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکیای فاشیزم جگە لە کۆمەڵکوژی هیچ زمانێکی تر نازانێت، نوێنەری شاندەکەش داوای لە سەرجەم ڕێکخراوەکان کرد هاوکارییان بکەن تا ئەو داگیرکاریانە بەسەر گەلی کورد کۆتایی پێبێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گروپی ئاسۆی نوێ پشتگیری خۆی بۆ شاندی ئاشتی و ئازادی دەربڕی، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکیای فاشیزم جگە لە کۆمەڵکوژی هیچ زمانێکی تر نازانێت، نوێنەری شاندەکەش داوای لە سەرجەم ڕێکخراوەکان کرد هاوکارییان بکەن تا ئەو داگیرکاریانە بەسەر گەلی کورد کۆتایی پێبێت.
سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانیدا گروپی ئاسۆی نوێ و بە بەشداری شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا محەمەد بەکر، ئەندامی گروپی ئاسۆی نوێ ڕایگەیاند، ئەوان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی خۆیان بۆ شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان و کەمپەینی(دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە کوردستان و دژی داگیرکاری تورکیا) دەربڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا جگە لە زمانی کۆمەڵکوژکردن هیچی دیکە نازانێت.
دواتر لەلایەن نوێنەری شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان میچێڵد ئیخۆ وتارێک دەربارەی شۆڕشی ژن و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا خوێندرایەوە، تێیدا ئاماژەی بە زانستی ژنۆلۆژی و شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، کە نمونەیەکی بەرزی بەرخۆدانە، ئێستا بووەتە نمونەیەکی دیاری هەموو جیهان و هەوڵ دەدەن لە وڵاتانی ڕۆژئاواشدا جێبەجێی بکەن.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیشیدا میچێڵد داوای لە سەرجەم ڕێکخراوەکان و لایەنەکانی باشوری کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، تا هاوکاری گەلی کورد بکەن، ڕێگە نەدەن دەوڵەتی تورکیا وەک چۆن عەفرینی داگیرکرد، باشوری کوردستان داگیربکات.
لە کۆتای وتەکانیشیدا ڕایگەیاند ئێستا کاتی ئەوەیە ڕۆحی ئاشتیانەی ژنان و دایکان وەگەڕ بخرێن و ڕیگری بکەن لە جەنگ، وتیشی "ئێمە بۆ ئاشتی و ئازادی و ژیان لێرەین".
لەکۆتایدا تێکڕای بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە یەک دەنگ هاواریان کرد (بژی کورد، ژن ژیان ئازادی).
ت.پ