گەنجترین پەرلەمانتاری میسر، ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد
ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەم، گەنجترین ئەندامی پەرلەمانی میسر فاتمە سەلیم سوێندی یاسایی خوارد
ناوەندی هەواڵ
ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەمجار پەرلەمانی میسر شاهیدی ڕووداوێکی مێژووی بوو تیایدا ئەندام پەرلەمان فاتمە ئەحمەد موحسین سەلیم، لە تەمەنی ٢٥ ساڵدا سوێندی یاسایی خوارد، فاتمە پەرلەمانتاری لیستی "الوطنیة"یە لە پارێزگای منیا، گەنجترین پەرلەمانتاریشە لەچاو پەرلەمانتارانی مێژووی پەرلەمانی میسر.
پەرلەمانی میسر پێکهاتووە لە ١٦٢ئەندام پەرلەمانی ژن، لە نێویاندا ١٤٨ ئەندام لە بە شێوەی سەربەخۆ یاخود لەناو لیستدا هەڵبژێرداون، ١٤ ئەندامی ژنیش وەک جێگر، خولی ئەمجارەی پەرلەمانی میسر جەخت دەکاتەوە لە کێشەکانی پەروەردە، تەندروستی و بێکاری.
فاتمە سەلیم لەدایکبووی پارێزگای بنی سویف-ە، فاتمە ئەندامی پەرلەمانە لەسەر پارتی (الإصلاح والتنمية) لە لیستی "الوطنیة"ی بازنەی پارێزگای منیا.