گەنجانی ڕۆژئاوا لە دژی هێرشەکانی باشوری کوردستان ڕێپیوانیان کرد
بە دروشمی "بە هێزی گەنجانەوە بەرەو سەرکەوتنی زاگرۆس" تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان دەستیان بە ڕێپێوانی ماوە درێژ کرد لە شاری قامشلۆوە هەتا دێرک.
قامیشلۆ
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان و پشتیوانی لە شەرڤانانی ئازادی، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج بە دروشمی "بە هێزی گەنجانەوە بەرەو سەرکەوتنی زاگرۆس" دەستیان بە ڕێپیوانێکی ماوە درێژ کرد، ڕێپێوانەکە لە چوار ڕیانی ڕۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ دەستیپێکرد و لە دێرک کۆتایی دێت، ماوەی ڕێپێوانەکەش سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
گەنجان مسۆگەر سەردەکەون
سەیران سینۆ، ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ، ئامانجی ڕێپێوانەکەی خستەڕوو: ئەمڕۆ ئێمە وەک گەنجانی شۆڕشگێڕ، هێرشەکانی سەر خاکی باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەین، ئێمە پلانی داگیرکەران و خیانەتکاران تێکدەشکێنین، ڕێپێوانەکەمان بە ئامانجی پشتگیری شەڕڤانانی ئازادییە، لە شاری قامیشلۆوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ تا دێرک ڕێپێوان دەکەین، ڕۆژی یەکەمیش هەتا تربە سپی ڕێپێوانەکە بەردەوام دەکەین، سبەینێ بۆ دێرک بەڕێدەکەوین، ڕۆژی سێیەمیش ڕێپێوانەکەمان لە دێرک کۆتایی پێدەهێنین، ئێمە هەمیشە لە دژی داگیرکاری تێدەکۆشین و مسۆگەر سەردەکەوین.
ت.پ