گەنجانی نێودەوڵەتی سەردانی شەنگالیان کرد

شاندێکی گەنجانی نێودەوڵەتی "ئینتەرناسیۆنالیست" لە ئەوروپا سەردانی شەنگالیان کرد و لەلایەن تاژێ-وە پێشوازی لێکرا.

شەنگال

 

بە بۆنەی ١٠ ساڵەی ئەو فەرمانەی کە بەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدی هات، شاندێکی گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە ئەوروپاوە سەردانی شەنگالیان کرد.

 

ئەو گرووپە ئینتەرناسیۆنالیستییە لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی زۆرێک لە خێزانە ئێزیدییەکانی شەنگالیان کرد و بەشداری چالاکییەکانیان کرد.

 

ئەوان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دۆخی شەنگال کرد لە دوای ئەو فەرمانە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە، شاندەکە لە میانەی سەردانەکەیان بۆ ئەنجومەنی تاژێ لە شارۆچکەی سنونێ بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.