گەل لە سلێمانییەوە بۆ پشتیوانی بەرخۆدان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن
سەدان گەنج لە باشووری کوردستانەوە بەشداری بانگەوازی سەفەربەری بوون و بەڕێکەوتن بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا.
سلیمانی
لەسەر بانگەوازی سەفەربەری هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، گەنجانی باشووری کودستان پۆل بە پۆل بەڕێکەوتن بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان.
گەنجان بەوپەڕی ئیرادەوە بە وتنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم، لە شاری سلێمانییەوە بەڕێکەوتن بۆ بەرخۆدانی شکۆیی مرۆڤایەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان.