"گەل هەروەک چۆن تێکۆشەران لەبیر ناکات، خیانەتکارانیش لەبیر ناکات"

ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و سیاسەتمەداران تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان شەرمەزار کرد، تیشکیان خستەسەر هاوکاری نێوان پەدەکە و ئاکەپە-مەهەپەو ڕایانگەیاند، گەل هەروەک چۆن تێکۆشەران لەبیر ناکەن، خیانەتکارانیش لەبیرناکەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-چالاکییەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لە ٢٣ی ئاب لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەونی دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران، لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە.

 

ئەو ژنانەی کە ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزار کرد، ڕایانگەیاند، هێرشەکە دژی مافەکانی ژنانی کورد و خەباتی ئازادییەو بە زیادکردنی خەبات وەڵام دەدەنەوە.

"گەلی کورد ئەم خیانەتە لەبیر ناکات"

سوڵتان یارای، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان دەبەپە لە ئامەد، ئاماژەی بەوەکرد، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکە، ئەو خیانەتەش لەلایەن گەلەوە لەبیرناچێت وتیشی: توندوتیژی دژی گەلی کورد ساڵانێکە بەردەوامە، بەڵام کاتێک باس لە ژنانی کورد دەکرێت، دەبینین ئەم فشارە بەشێوەیەکی ڕیزبەندی زیاد دەکات، ئەوانەی کۆمەڵکوژی دەکەن زۆر باش دەزانن هێزی ژنی کورد چەندە گەورەیە، لە چوار پارچەی کوردستان ژنی کورد دەکوژن، جارێکی تریش ژیانیان تەسک دەکەنەوە، تاوانی گەورە هەم دژی ژنانی کورد و هەم دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، ئەم کۆمەڵکوژییە یەکەمجار نەبوو، زۆرێک لە هاوڕێکانمان لەوێ بە پشتیوانی هاوکارانیان تیرۆر کران، ئەمڕۆ پێویستە لە هەموو بوارێکدا باسی ئەمانە بکەین و ئاشکرایان بکەین، ئەم کۆمەڵکوژییانە بە دەستی پەدەکە و ئاکەپە-مەهەپە ئەنجام دەدرێن، سیستمی لەناوبردن و قڕکردن ئەمڕۆ لە هەموو بوارێکدا خۆی نیشان دەدات، سیاسەتی هێرشکردن لە دژی ڕۆژنامەگەری ئازاد بەڕێوەدەچێت، با ئەوانەی خیانەت لە گەل دەکەن و ئەوانەی هاوکاری ئاکەپە-مەهەپە دەکەن باش بزانن، باجی ئەمانە دەدەن، ئەم گەلە ئەم خیانەتە لەبیر ناکات، وەک چۆن ئەوانەی خەبات دەکەن لەبیر ناکات، ئەوانەی خیانەتیان لێ دەکەن لەبیر ناکات، گەلی کورد لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت لە ئاشکراکردنی ئەم خیانەتە.

 

" بەهۆی ئاشکراکردنی تاوانەکانی جەنگەوە کرانە ئامانج"

ڕەمزیە بیلیر، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لایەنانەی کە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانە بێدەنگن، پشکیان لەو کۆمەڵکوژییە هەیە و وتی: دوو ژنی هاورێمان کە لە چاپەمەنی ئازادن لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کراونەتە ئامانج و تیرۆر کران، چونکە ژن بوون، تێکۆشەر بوون، ئامانجی ئەو شەڕە بوون کە دەکرا، دوژمنانی ئازادی و ئەوانەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن لە ژن دەترسن، ڕۆژنامەنووس لە هەموو بوارێکدا ئازاد پێنووسی هاوڕێکانمان لەسەر زەوی نامێنێتەوە، گرنگ نییە چی ڕوودەدات ئێمە لە تەنیشت ئەوانینم دژی ئێمە دەوڵەتێکی گەندەڵ و خوێناوییە، هەموو شتێک دەکات، بۆ کەس دەنگ ناکات بۆچی دەچیتە عێراق؟ لەوێ چی دەکەن؟ ئەوانەی دەنگ بە غەززە دەدەن، بۆ ئێستا سەیری ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتییە ناکەن کە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت، تا کەی ئەم دووڕووییە بەردەوام دەبێت؟ ئەم کۆمەڵکوژییە لەبیر ناکەین.

 

"تێکۆشان بۆ ڕاستی کۆتایی نایەت"

شیلان چیل، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، پێنووسی هاوکارەکانیان لەسەر زەوی بەجێناهێڵرێت و وتی: ڕۆژنامەنووسان کراونەتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕاستیەکان ئاشکرا نەبن، ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ پێشێلکارییەکان ئاشکرا دەکەن ڕۆژنامەنووسن، هەر بۆیە بە تایبەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکرێنە ئامانج، بەم شێوەیە ماف و ئازادییەکانی گەل ئاستەنگ دەکرێن، بەم کۆمەڵکوژییە هەوڵیان دا ڕاستییەکان بشارنەوە، ئەم سیاسەتە نزیکەی ٤٠ ساڵە بەردەوامە، لەم پرۆسەیەدا نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان، لەمەودوا درێژە بە میراتەکەمان دەدەین و پێنووسی هاوڕێکانمان لەسەر زەوی نامێنێتەوە، خەباتمان بۆ ڕاستی هەمیشە بەردەوام دەبێت، ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد بە کۆمەڵکوژی لەناو ناچن، ئەم هێرشە یەکەم هێرش نییە، دواجاریش نابێت، دژی ئەمانە لە هەموو شوێنێک درێژە بە خەباتی ڕێکخراو دەدەین، وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس لە هەموو بوارێکدا بەردەوام دەبین لە کارەکانمان.