غەززە... لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆ قەیرانێکی مرۆیی لە ناو کۆمەڵکوژییەکان و کەمیی پێداویستییەکان بەرەو خراپتر دەچێت

دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک گەمارۆکانیان بۆ سەر غەززە توندتر کردەوە، بەرگری شارستانی ڕایگەیاند کە ٧٥%ی ئۆتۆمبێلەکانی لە خزمەتگوزاری دەرچوون، هاوکات نەخۆشخانەکانیش مەترسی داخستنی تەواویان لەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

 لەژێر گەمارۆی بەردەوام و هێرشەکانی ئیسرائیلدا، دانیشتوانی کەرتی غەززە تووشی یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان دەبن، کەمیی سووتەمەنی و برسێتی بەربڵاو هەڕەشەی ئەوە دەکات، کارەساتێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە.

 

بەرگری شارستانی لە غەززە ڕۆژی ٨ی ئایار پشتڕاستی کردەوە کە ٧٥%ی ئۆتۆمبێلەکانی "کارکردنیان وەستاوە" دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ٢ی ئادارەوە گەمارۆی کەرتی غەززەیان توندتر کردووە، نەبوونی گاز بۆ کارپێکردنیان، بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەدا کە لە غەززە بەدەست کەمیی زۆری مۆلیدەی کارەبایی و ئامێری ئۆکسجین دەناڵێنن.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند وڵاتێک هۆشدارییان دا لە "قەیرانی مرۆیی" کەرتی غەززە بەهۆی کەمی یارمەتییە مرۆییەکانی هاتوو.

 

چوار کۆمەڵکوژی خوێناوی

هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە، ڕایگەیاندووە کە دوهەمینیان چوار کۆمەڵکوژی خوێناوی ئەنجامداوە، بە ئەنقەست کۆبوونەوەی مەدەنی و ئاوارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس و مەواسی کردۆتە ئامانج، دوو خوێندنگەی کە زیاتر لە ١٠ هەزار ئاوارەیان تێدابووە بۆردوومان کراون، ئەمە جگە لەوەی چێشتخانەیەک و بازاڕێکی قەرەباڵغی مەدەنی کراونەتە ئامانج، لە ئەنجامدا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

 

١٨٠ هەزار شەهید و بریندار و بێسەروشوێن بوون

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ئیسرائیل ١١٤ کەس لە سەرانسەری کەرتی غەززە کوژراون، دەیان کەسیش برینداربوون، لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لە غەززە هۆشداریی داوە کە بەم زووانە سەرجەم نەخۆشخانەکان بە هۆی کەمیی سووتەمەنی کارەکانیان ڕادەگرن.

 

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆدانەکە، چێشتخانەی جیهانی لە غەززە ڕاگرتنی تەواوەتی گەیاندنی هاوکاری خۆراکی ڕاگەیاند، کە ئەمڕۆ کاری پێدەکرێت، بەهۆی کەمبوونەوەی کۆگا خۆراکیەکانی دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە داخستنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕایگەیاندووە، ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، ئەو کۆمەڵکوژییەی هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجامیان داوە کوژراو و بریندار بووە و ١٨٠ هەزار کەسی بێسەروشوێن کردووە لەوەتەی شەڕ زیاتر لە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە، جەختی لەوە کردەوە کە پلانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی کامپی جیاکردنەوەی زۆرەملێ لە کەرتی غەززە ڕەتدەکاتەوە.

 

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ شەڕێک لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و تەڤگەری حەماس هەڵگیرسا، لە ئەنجامدا هەزاران کەسی مەدەنی کوژران، ژێرخانەکانیش بە نزیکەی لەناوچوون، دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ، هێزەکانی ئیسرائیل شەڕیان دەستپێکردەوە، گەمارۆکانیان توندتر کردەوە.