لافاوەکەی ئەندەنوسیا زیانی گیانی لێکەوتەوە
لە ئەنجامی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە هەرێمی سولاوێسی باشوورى ئەندەنوسیا ١٤ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ ماڵ زیانی ماددییان بەرکەوتووە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/05/20240504-568034-750x430-1-jpg1292e2-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
میکسیانۆس بیکاپێل سەرۆکی دەستەی فریاکەوتنی ئەندەنووسیا سەبارەت بە گیان لە دەستدانی ١٤ کەس لە هەرێمی سولاوێسی باشووری وڵاتەکەیان ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە.
میکسیانۆس بیکاپێل ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە هەرێمی سولاوێسی باشوورى وڵاتەکەیان ١٤ کەس گیانیان لە دەستدا، ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ ماڵ زیانی ماددیان بەرکەوتووە و کاریگەری هەبووە.
لە ئێستادا زیاتر لە هەزاران هاوڵاتی گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی ناوچەی زیان لێکەوتوو.