لە شاری ئورمیە ژنێکی ٢٧ ساڵ کوژرا

ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئورمیه‌ به‌ناوی 'زیبا سه‌یادی' له‌لایه‌ن هاوژینی پێشویه‌وه‌ كوژرا، دەشڵێن، ئه‌و ژنه‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ له‌ هاوژینەکەی، جیابووەتەوە.

 

ژنەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و له‌لایه‌ن هاوژینەکەیەوە کوژراوە کە ئامۆزای خۆیەتی، زیبا سه‌یادی له‌ فێرگه‌یه‌ک، كه‌ تازه‌ تێیدا ناوی تۆماركردبوو، له‌ شه‌قامی عه‌ماری شارى ئورمیه‌، به‌ ده‌ستڕێژی گولـه‌ كوژرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوژینی پێشووی ناوی 'جه‌لال سه‌یادییە' و دوای ڕوودانی ئه‌و تاوانه‌ شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه‌ و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.