بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی تینا دلجو گواسترایەوە بۆ زیندان

تینا دلجو، چالاکوانی کۆمەڵایەتی-سیاسی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ڕەشت.

ناوەندی هەواڵ

 

تینا دلجو، مامۆستای زانکۆ و چالاکی کۆمەڵایەتی-سیاسی کە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕەشتەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای ئەوەی بانگهێشت کرابوو  بۆ لقی دادگای سێدارە، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی لاکان لە ڕەشت بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی.

 

تینا دلجو، مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان، پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕەشت دەستگیرکرابوو و دوای چەند ڕۆژێک لە بێ بڕیارکردن، دواجار لە زیندانی لاکان ئازاد کرا.

 

تینا دلجو کە سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، چالاکییەکانی ئەکاونتەکەی لە ئینستاگرام بە نموونەی ئەو تۆمەتانە دانران، کە ئاراستەی کرابوون.