ئەوروپا... لە ٢٥ی تشرینی دووەم، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی دایەوە

ئەو ژنانەی لە شارەکانی ئەوروپا چوونە مەیدانەکان، دەڵێن: ژیانێکی بێ ژن و ژیانێکی بێ ئازادی قبوڵ ناکەین، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە زۆربەی ناوەندەکانی ئەوروپا، ژنانی کورد بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم چوونە مەیدانەکان.

 

 لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەو چالاکی و ڕێپێوانانەی کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا ڕێکخراون بەم شێوەیەیە:

 

ئەڵمانیا

 ڕێپێوان و لێدوان لە شارەکانی دویسبۆرگ، فرانکفۆرت، دوسلدۆرف، درەسدن، کۆڵن، مانهایم، بەرلین، ئەنجامدرا. بە ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "TJK-E" بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بە دروشمی "بە ژن. ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" خوێندرایەوە، دواتر ژنان سەیری فیلمی"  HÊZA"یان کرد، کە دەربارەی خەباتی ژنانە لە شەنگال دژی داعش.

 

لە فرانکفۆرت، ژنان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە دەستبەرداری ژیان و ئازادی و مافەکانیان نابن، ڕێپێوانەکە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ئاماراو ژن. ژیان، ئازادی ڕێکخرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە کەسایەتی سێ ژن کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، یادی هەموو ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کە لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢دا کوژران کرایەوە، لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

 

فەڕەنسا

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لە ٧٨ شوێنی ناوەندەکانی دەوڵەت، ژنان وتیان نا بۆ توندوتیژی، بنەماڵەی ئەو ژنانەی کە کوژراون بەشداری چالاکی بوون و خێزانەکان وتیان: لە سەردەمی ماکرۆندا ٨٧٣ ژن کوژراون.

 

 داوا لە حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری کرا کە ڕێگری لە کوشتنەکان بکەن، دوای ئەوەی خێزانەکان، ژنانی کورد و ئێرانی بەبێ وەستان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" هاواریان دەکرد و داواکارییەکانیان بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئەڤین، سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی، ژینا و ئارمیتا دەوتەوەو وتیان: کۆتایی بە جینۆسایدی سیاسی بهێنن.

 

 

هۆڵەندا

پالتفۆڕمی ژنانی هۆڵەندی کە بزووتنەوەی ژنانی کوردیشی تێدایە، خۆپیشاندانێکی هاوبەشیان لە دژی توندوتیژی پیاوان بۆسەر ژنان، بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" لە ڕپتەردام ئەنجام دا، ئاڵا بە نووسراوی ناوی خوشکانی میرابال و ئەو ژنانەی کوژراون بەرزکرایەوە، لە وتارێکدا بە ناوی TJK-E، ئاماژە بەوەکرد، خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامە، پرۆژەی ئازادی ژن لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاواوە لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەوە و بووە سەرچاوەی ئیلهام .

 

ئینگلتەرا

ژنانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی عەلەوی لەبەردەم کتێبخانەی وود گرین لە لەندەنی ئینگلتەرا کۆبوونەوە، تیایدا ئەندامانی پلاتفۆرمی پاڵپشتی ژنانی لەندەن پێکهێندران، ژنان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "دەڵێین نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان"، " شەقامە پارێزراوەکانمان دەوێت"یان وتەوە.