"هێرشەکانی حکومەتی شام کاردانەوەی سەرکەوتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە"
شەهرزاد جاسم، ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە ژنان و منداڵانی دێرەزووریان کردە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە دژی هاودەنگی گەلانی ناوچەکەو پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە.
زەینەب خەلیف
دێرەزوور- دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم دواییانەدا شایەتحاڵی هێرشەکانی حکومەتی شام و میلیشیاکانی ئێران بوو بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵات و ژمارەیەک زیانبەرکەوتووی لێکەوتەوە، زۆربەیان منداڵ و ژن بوون.
شەهرزاد جاسم، ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا وتی: ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بۆ سەرکەوتنی خۆبەڕێوەبەری و و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری و ڕێکخستنی ژنان دەکرێت، هاودەنگی لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە گرنگە.
وتیشی: بە ڕێکخستن و هۆشیاری، پێکەوە دژی هێرشەکانی حکومەتی شام دەوەستینەوە، لە دەوری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کۆدەبینەوە، ئەو هێرشانەی لەلایەن حکومەتی شامەوە کە دەستیپێکردووە هەوڵێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە بەپێی بەرژەوەندییە کەسییەکانیان، سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکەمان و دژی هەموو هێرشەکان دەوەستینەوە کە ئێمە دەکاتە ئامانج، ڕێگە بە کەس نادەین پڕۆژەی نەتەوە دیموکراتیک پووچەڵ بکاتەوە.
"ئێمە یەک هێز و یەک دەستین، و شانبەشانی یەکتر بەرخۆدان دەکەین"
شەهرزاد جاسم جەختی لە گرنگی پێگەیاندنی کۆمەڵگەی ناوخۆیی و بەهێزکردنی ڕێکخستن لە نێوان ژنان و گەنجان کردەوە و وتی: پێویستە بچینە ناو کۆمەڵگە و کاربکەین بۆ ئەوەی گەل پەروەردە بکەین، ئێمە یەک هێز و یەک دەستین، و شانبەشانی یەکتر لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا کە کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان هەبووە بەرخۆدان دەکەین، چونکە ئێمە خاوەنی زەوی و ناوچەکەین و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ئیرادە و هێز و بەرخۆدانمان.
"بە پلەی یەکەم ژنان و منداڵان دەکەنە ئامانج"
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدیهێنانی ئارامی لە ناوچەکەدا، ئامانجی ئەم هێرشانە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵگەی ناوخۆییە، ئەوان بە پلەی یەکەم ژنان و منداڵان دەکەنە ئامانج لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی گەلی دێرەزووە بکەنە ئامانج تا ملکەچی سیاسەتەکانیان بن، بەڵام دووپاتی دەکەینەوە کە ڕادەستی بەم پلانانە نابین، چونکە ئیرادەمان لە پلانەکان گەورەترە، وەک ژنانی دێرەزوور، بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن حکومەتی شام و میلیشیاکانی ئێرانەوە دەکرێتە سەرمان.