بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر هەزار دۆنم لە هەولێر سووتاون

لە شەوی ڕابردووەوە دوو جار ئاگر لە سنووری شارەدێی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە و زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوەن سووتاون.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە دوو جار ئاگر لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە سنووری شارەدێی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوەن سووتاون.

 

دەشڵێت: لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە و زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوەن سووتاون، بەڵام پاش گەشتنى تیمەکان بە شێکی زۆرى ئاگرەکان بەبێ زیان کۆنتڕڵ کراون.

 

هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى شەوى ڕابردوو گەڕاندەوە بۆ هەڵکردنی ئەو بایە خێرایەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، لە کۆتایشدا وتی: زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی سنووری دارەتوو تەنیا ماددین و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.