لە شەنگال سیمینارێک لەسەر گرنگی و مانای نەورۆز پێشکەشکرا

کۆمیتەی پەروەردەی شەنگال چەند سیمینارێک ئەنجام دەدات بۆ ناساندنی مێژووی نەورۆز، ئەندامانی دەزگا و ڕێکخراوەکانی شەنگال وتیان: نەورۆز بۆ ئەوان ڕۆژێکی پڕ مانایە.

شەنگال

 

بە ئامانجی ناساندنی واتا و گرنگی جەژنی نەورۆز، ماوەی دوو ڕۆژە لە سەرانسەری شەنگال و گوندەکانی ڕیزە سیمینار پێشکەش دەکرێت، سیمینارەکە لەلایەن ڕیهام حەسەن، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری شەنگال و ئەمشە کۆرکۆرکی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی بەڕێوەچوو، دواتر ڕیهام حەسەن، گرنگی مێژووی نەورۆزی هەڵسەنگاند.

 

"بەهیوای ئەوەی ببێتە نەورۆزی سەرکەوتن"

ئەمشە کۆرکۆرکی، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی، وتی: ئەمڕۆ لەم سیمینارەدا تێگەیشتین کە نەورۆز چییە و شەهیدانی نەورۆز کێن، نەورۆز لە کۆمەڵگەی ئێزیدی و شەڕڤانان پیرۆز دەکەین، نەورۆزی ٢٠٢٤  لە هەموو گەریلاکانی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ئەو گەلە ستەملێکراوانەی کە تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین، بە هیوای ئەوەی ئەم نەورۆزە ببێتە سەرکەوتنی هەموو گەلانی ستەملێکراو.

 

"نەورۆزی شەهیدانە"

نەحیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، پیرۆزبایی نەورۆزی لە هەموو گەلان کرد و وتی: سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەرمانەوە نییە، لە مانگی ئادارو جەژنی نەورۆزدا هیوای ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان دەخوازین، بە شێوەیەکی سەرەکی پیرۆزبایی لە ڕێبەرمان، گەریلاکان و هەموو خەباتکاران دەکەین، نەورۆزی شەهیدانە، خەڵکێکی زۆر لە نەورۆزدا ئاگریان لە جەستەیان بەردا بۆ ئەوەی ئیدانەی دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بکەن و ئاگری نەورۆزیان بە گیانی خۆیان بەرزکردەوە، بەدوای ڕێگای شەهیدەکانمان دەڕۆین و هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێین.