پەیامی ژنانی شەنگال لە ٨ی ئادار: سەرکەوتنی ئێمەیە

ژنانی ئێزدی و عەرەب لە دۆڵی کەرسی شەنگال لە ٨ی ئاداردا بە ئاهەنگێکی بەرفراوان ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆزکرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و وتیان: ئەمە سەرکەوتنی ئێمە دەبێت.

بێریڤان چیا

 

شەنگال- ژنانی ئێزدی و عەرەبی هەموو بەشەکانی شەنگال لە دۆڵی کەرس لە شەنگال کۆبوونەوە و لە ٨ی ئاداردا ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد، پەیامی گرنگ بە ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە" ەوە پێشکەش کرا، هەروەها گۆرانی وتراو هەڵپەڕین.

 

فاتمە مستەفا لە پەیامێکدا بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم بۆ ئەم ڕۆژە مانادارە، بەهۆی بیرو فەلسەفەی ئەوەوە ئێمەی عەرەب و ئێزیدی ئەمڕۆ کۆبووینەوە و خۆمان ڕێکخست، ئەم ڕۆژە لە دایکان و خوشکانی شەهیدان و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین.

 

"سڵاو لە هەموو تێکۆشەرەکان دەکەین"

ئەمیرە زۆزان، بە ناوی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگالەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: سڵاو لە هەموو ژنانی تێکۆشەر دەکەین و پیرۆزبایی ٨ی ئاداریان لێدەکەین. بەڵێنمان ئەوەیە کە ژنان لە دەستی داعش ڕزگار بکەین، ئازادی ئێمە وەک ژنانی گەنج ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ژنان لە ڕۆژئاواوە بۆ شەنگال و باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵات دەستکەوتەکانیان دەپارێزن، ئەم بەرخۆدانە هێز و ئازایەتیمان پێدەبەخشێت.

 

نیسان خەلەف، کە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا کرد، هەستی خۆی بەو ڕستەیەوە دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ ئامادەین لە دۆڵی کەرس و ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، لە ٨ی ئاداردا پیرۆزبایی لە هەموو دایکان و گەریلاکان و سەرۆک ئاپۆ و هەموو ژنان دەکەم.

 

مەیان پیرۆزبایی لە هەمووان کرد و وتی:  پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە هەموو ژنان دەکەم. پیرۆزبایی لە هەموو زیندانەکان دەکەم و هیوادارم بۆ ساڵێکی دیکە هەموو زیندانییەکان لە دەرەوە بن و پێکەوە ئاهەنگ بگێڕین بۆ ٨ی ئادار، هیوای ئێمە لە خوای گەورە ئەوەیە بۆ ساڵێکی دیکە وەک ئەمڕۆ ٨ی ئادار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بکەین.