ڕوکەن ئەحمەد: ژنانی کورد باجێکی گەورەیان داوە بۆ ئازادی

لەبارەی خەباتی ژنان لە کوردستان،  ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ئاماژەی بەوەکرد، خەباتی ژنان کاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردووە و وتی: ژنانی کورد باجێکی زۆریان داوە بۆ ئازادی.

بێریڤان ئینتاچی

 

ناوەندی هەواڵ- لە سەرانسەری کوردستان، ژنان دژ بە سیاسەتەکانی پیاو-دەوڵەت دژی ژنان، سیاسەتی جەنگ، داگیرکردن، تاڵانکردن و کۆمەڵکوژی ژنان لە خەباتێکی گەورەدا بوون، ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" باسی خەباتی ژنان لە کوردستان کردو ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە ماوەی ساڵێکدا خەباتێکی گەورەیان لە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و داگیرکاری و سیاسەتی گۆشەگیری و قڕکردن کردووە و دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە و تیشکیان خستە سەر گرنگی یەکگرتوویی ژنان بۆ ڕێکخستنی خەبات.

 

بە پیرۆزکردنی ٨ی ئادار دەستی بە قسەکانی کردو وتی: سەرەتا، ٨ی ئادار لە ژنانی تێکۆشەر، ئەو ژنانەی کە لە مەیدانەکاندا بۆ ئازادی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەم، بە تایبەتی لە گەریلاکانی یەپەژە کە ئەمڕۆ لە بەرخۆدانێکی گەورەدان بەرامبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک، چەکدارانی یەپەژە کە خەباتێکی گەورەیان لە دژی چەتەکانی داعش و هێرشە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجامداوە هێشتا لەسەر پێی خۆیانن، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کوردستان دەکەم کە ساڵێکە بە سەختی تێدەکۆشن، جارێکی دیکە ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، کە ڕێگای ئازادی خستە بەردەم ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنان سەرەرای فشارەکانی ئێران لە مەیدانەکان بوون

ڕوکەن ئەحمەد، وتی: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ لە ئازار بوو لەبەرامبەردا بەرخۆدانێکی گەورە هەبوو، سەبارەت بە خەباتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەر ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی هەموو جۆرە داگیرکارییەکی ئێران دەستپێبکەین کە سەدان ژنی تێکۆشەر لە زینداندان، لەو زیندانانەدا چەندین کردەوەی خراپ ئەنجامدران و چەندین کەس لەو ڕاپەڕینەدا دەستگیرکران، لە سێدارە دران، بەڵام دەتوانین بڵێین کە ئەم دروشمە دەنگی دایەوە، نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو جیهاندا ئەم دروشمە بە زمانی کوردی بڵاو بووەتەوە، ژنان سەرەڕای هێرش و فشارەکانی ڕژێمی ئێران پاشگەز نەبوونەوە و لە مەیدانەکەدا بوون.

 

لە باکووری کوردستان ژنان بوونە خاوەن بەرخۆدانێکی گەورە

ڕوکەن ئەحمەد تیشکی خستە سەر فشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژنانی باکووری کوردستان و تورکیاو وتی: لە باکووری کوردستان، کاتێک سەیری دەکەین، زیندان پڕە لە ژن، بەڵام نەک تەنها لە مەیدانەکاندا بەڵکو لە زیندانەکانیشدا، بەرخۆدانێکی بێهاوتایان ئەنجام دا، تا ئێستا مانگرتن لە خواردن بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاندووە، ژنان لەمەیدانەکان لە دژی داگیرکاری، دەستدرێژی زایەندی، توندوتیژی دژی ژنان تێدەکۆشن، دەوڵەتی تورک بە دەستگیرکردن هێرشی کردە سەر ژنانی سیاسەتمەدار کە بۆ ئازادی ژنان تێدەکۆشن، کاتێک ژنان ئازاد دەبن، حکومەت لە تەنگانەیەکی گەورەدا دەبێت، نەک تەنها کوردەکانی باکووری کوردستان، بەڵکو هەموو پێکهاتەکان کە لە باکووری کوردستان و تورکیا دەژین لە بەرخۆدانێکی گەورەدا بوون بەرامبەر ئەم داگیرکارییە.

 

لە باشوور، خەبات دژی هێڵی هاوکاری و داگیرکاری

لەبارەی خەباتی ژنان لە باشووری کوردستان، ڕوکەن ئەحمەد وتی: لە باشووری کوردستان، ژنان لە دژی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە لە دژی ژنان لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا تێکۆشاون، سەرەڕای ئەوەی پەدەکە دەیەوێت شوێن هێڵی خیانەت لە کوردستان بکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا، کوشتنی ژنانی پێشەنگ لە باشووری کوردستان هەبوو، هاوڕێ زەلال، سیاسەتمەداری ڕۆژئاوای کوردستان، بە هەشت گولـلە شەهید کرا، بەڵام بەرخۆدانێکی گەورە هەبوو بەرامبەر ئەو هێرشانە بۆ سەر بوون و ناسنامەی ژنان، پێش ئەوە، هاوڕێ ناگیهان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شەهیدکرا، لەم ڕوانگەیەوە، هێرشێکی گەورە لە باشووری کوردستان دژی ژنانی پێشەنگ هەیە، بەڵام لە دژی ئەم هێرشانە، بەرخۆدانی ژنان وەک هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان بەردەوام بوو، لە دژی دەستدرێژیکردنە سەر کۆمەڵگە لە دژی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت داگیرکاری لە باشووری کوردستان ئەنجام بدات، دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، ژنان لەسەر پێی خۆیانن.

 

شۆڕشی ژنان بەرەو تەمەنی ١٢ ساڵی هەنگاو دەنێت

ڕوکەن ئەحمەد تیشکی خستە سەر خەباتی ژنان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: لە ڕۆژئاوای کوردستان- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شۆڕش بۆ ماوەی ١١  ساڵە دەستیپێکردووە، شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، بە شۆڕشێک بە ناوی ژنانەوە پێناسە کرا، ئەو ڕاستییەی کە شۆڕش لێرە بە ناوی ژنانەوە پێناسە کرا، نەک تەنها دروشمێک بوو، بەڵکو خەباتێکی بێهاوتا بوو لە کەسایەتی هاوڕێ ئارین میرکان، خەباتێکی گەورە لە دژی هۆشیاری داعش ئەنجامدرا کە پێشتر هێرشی کردبووە سەر موسڵ و شەنگال و هەزاران ژنی ئێزیدییان ڕفاندو دەستگیرکرد، پەدەکەو حکومەتی عێراق ئەو شوێنانەیان بەجێهێشت بۆ داعش، دواتر چەتەکانی داعش ڕوویان لە ڕۆژئاوا کرد. لە ڕۆژئاوای کوردستان چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆبانێ، بۆچی کۆبانێ شوێنێکی گرنگ بوو؟ ئەمە یەکەم شوێن بوو کە ڕێبەر ئاپۆ لە باکوورەوە هەنگاوی بۆنا، هەروەها لە کۆبانێ، کە شۆڕشی ١٩ی تەمووز تێیدا دەستی پێکرد، دەیانویست شکستێک لە کۆبانێ دروست بکەن، بەڵام لەلایەن ژنانی کوردەوە، بەتایبەتی لە کەسایەتی ئارین میرکان، زۆزان، ڕێڤان و زەهرایان، داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا و ئەم سەرکەوتنە بۆ هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاو بووەوە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩، داعش لە باهۆز شکستی هێنا لە ئەنجامی خەباتی ژنان، هەموو ئەم سەرکەوتنە بە پێشەنگایەتی ژنان بەدەستهات، ئەم هێرشانەی داعش لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکان بوون و ژنان هەنگاویان بۆ دواوە نەنا.

 

بە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، ماف و دەستکەوتەکانی ژنان مسۆگەر کرا

ڕوکەن ئەحمەد ڕایگەیاند، ژنان دەستکەوتی گەورەیان هەبووە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە لە ناوچەی شۆڕشی ژناندا و وتی: لە ڕووی سیاسی، پەروەردە، دیپلۆماسی، خۆڕێکخستن، لە ڕووی سیستمی خۆبەڕێوەبردنەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بووەتە نموونەی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژنان لە هەردوو بواری سەربازی و سیاسیدا بەرخۆدان دەکەن، لە دژی سیاسەتی دەوڵەت- نەتەوە کە دەیانویست ناوەڕۆکی سیاسەت بەتاڵ بکەن و ژنان لە سیاسەت دوور بخەنەوە، ژنان بەشدارییان لە سیاسەتدا کرد، ئەوان دەیانویست ژنان لە پاراستن دووربخەنەوە، بەڵام ژنان بەشدارییان لە سەنتەری پاراستن کرد، ئەوان دەیانویست ژنان لە کۆمەڵگە جیابکەنەوە، بەڵام ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵە، ئەنجومەنەکان، ماڵی ژنان، ئەکادیمیاکان، کۆنگرەی ستار پەروەردە بوون و شوێنی خۆیان لە بونیادنانی سیستمی خۆبەڕێوەبەری و سیستمی هاوسەرۆکیدا گرت.

 

پێشتر لە سیستمەکەماندا ڕێژەی ٤٠% بۆ ژنان هەبوو، و ئەگەر خەباتی گەورەی ژنان لە ئێستادا نەبووایە، ئەوا ٥٠% لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا نەدەبوو، تەنانەت دەتوانین بڵێین کە بوونی ژنان لە دەزگاو دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٥٠%  زیاترە، لە بواری سەربازیدا بە پێشەنگایەتی کەسایەتییەکانی وەک ژیان تۆڵهەڵدان کە فەرماندەی ڕزگارکردنی ڕەقە بوو، کە چەتەکانی داعش بە پایتەخت دەیانبینی، خۆیان پیشخت، هەروەها هاوڕێ ژیان تۆڵهەلدان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا کرایە ئامانج.

 

"هەنگاوەکانی ژنان بەرەو ئازادی دەبێتە ترس لە دڵی دەسەڵاتدارییدا"

ڕوکەن ئەحمەد وتی: کاتێک ژنان بەرەو ئازادی دەڕۆن، سیستەمی دەسەڵات لە کێشەدایە دروشمی ژنان " بە ئیرادەی ژنی ئازاد، داگیرکاری و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" لە خۆوە نەوتراوە، ئەو داگیرکارییەی کە هەموو کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج، ئەو گۆشەگیرییە سەختەی لەسەر کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆیە، مەەبستی قڕکردنی هەموو ژنان و کۆمەڵگەیە بە گشتی، بۆیە ناوەڕۆکی دروشمی ئەمساڵ بریتییە لە شکستپێهێنانی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و شکاندنی گۆشەگیری، ئەم خەباتەی ژنان لە کوردستان کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش هەیە، پێشتر ٨ی ئادار تەنها وەک یەک ڕۆژ پێشوازی لێدەکرا، لەو ڕۆژەدا ژنان چوونە مەیدانەکان، لەوانەیە زۆرێک لە شوێنەکان ئاگاداری ٨ی ئادار نەبووبن، بەڵام بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، کە وتی لە ٨ی ئاداردا نەک تەنها لەو ڕۆژەدا، ژنان دەبێت بۆ ماوەی ۱۲ مانگ لەسەر پێی خۆیان بن و تێبکۆشن، ژنان هەموو ڕۆژێکیان کردە ٨ی ئادار.

 

"ژنانی کورد لە پێناو ئازادیدا باجێکی گەورەیان داوە"

ڕوکەن ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی کورد باجێکی زۆریان داوە بۆ ئازادی و وتی: ئەگەر باسی خەباتی سارا بکەین، ئەوە لە مەیدانێکی وەک دێرسیمەوە گەشەی کردووە، کە دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٨ کۆمەڵکوژی گەورەی ئەنجامدا، لەوانەیە هاوڕێ سارا شایەتی ئەم کۆمەڵکوژییەی نەدابێت، بەڵام ئەوانەی شایەتی ئەم کۆمەڵکوژییە بوون، هاوڕێ سارا لەگەڵیان گەورە بووە،  وەک ژنێک لە دێرسیم، هاوڕێ سارا دەیزانی چۆن کۆمەڵکوژییەکان لەوێ ئەنجام دراون، ئەو لە ناوچەیەکی لەو جۆرەوە هاتووە و پێشەنگایەتی خەباتی ئازادی ژنانی کردووە، لە زیندانەکاندا، لە بەرامبەر فاشیزم بەرخۆدانی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس لەگەڵ دوو هاوڕێیدا شەهیدکرا، کەسایەتییەکانی وەک هاوڕێ سارا بوون بە بنچینەی سوپای ژنان - پارتی ژنان ئەمە بنەمای زانستی ئەمڕۆی ژنانە، کە ئێمە لە ژناندا باسی دەکەینم ئەمڕۆ ژنانی ئەمریکای لاتین، ژنانی ئەڵمانی و ئەفغانییەکان دێن بۆ وەرگرتنی ئەم ئەزموونەی کە بە خەباتی هاوڕێی سارا لە کوردستان گەشەی پێداوە، لە ساڵی ١٩٩٣ سوپای ژنانی دامەزراند، لە ساڵی ١٩٩٨، بنەماکانی ئازادی ژنان پێشکەش بە ژنان کرا، لە ساڵی ٢٠٠٠، زانستی ژنان گەشەی کرد. ئەمانە هەموو دەستکەوتە مەزنەکانی ژنانی کوردن.