بەهۆی بەرگریکردن لە خاکەکەی ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە

لە دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی خەدیجە کۆکالاری تەمەن ٧٥ ساڵ کە بەرگری لە زەویەکەی کردبوو لە بەرامبەر کۆمپانیای کانگا لە ناحیەی تاڤاس لە دەنیزلی، داواکاری گشتی داوای زۆرترین سزای کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەم دانیشتن لە دادگای تاوانەکانی تاڤاس سەبارەت بە دۆسیەی خەدیجە کوکالاری تەمەن ٧٥ ساڵ، بەرەنگاری ئەو کانەی خەڵوز بووەوە کە بڕیار بوو لە گوندی ئاڤدان لە ناحیەی تاڤاس لە دەنیزلی تورکیا دروست بکرێت.

 

لە وەڵامی تۆمەتەکەیدا خەدیجە کوکالار وتی: دوو بارهەڵگر هاتن، و یەکێکی دیکەش بۆ هەڵکەندنی کێڵگەکە، بەڵام من دژی ئەوە بووم و پێم وتن بەرپرسانی کۆمپانیاکە بێن، ئەندازیارەکانیش هاتن، ئەوان پێنج کەس بوون و نەمتوانی ڕووبەڕوویان ببمەوە، بەڵام، گفوتوگۆ لە نێوانماندا دروستبوو، تەنانەت دارێکیشم لە دەستدا نەبوو، بۆیە ئەم تۆمەتانە قبوڵ ناکەم، پارێزەری هاتیس کوکالار، دووپاتی کردەوە خەدیجە نەیتوانیوە بە ڕووی پێنج کەسدا بووەستێتەوە.

 

"بەرگریکردن لە خاکەکەم تاوان نییە"

ئەندازیارانی کۆمپانیاکە گلەییان لە خەدیجە کۆکالار کرد، داواکاری گشتی داوای کرد کە زۆرترین سزای کە ئەویش زیندانییە، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن بەسەریدا بسەپێندرێت، هاوکات دادوەری دادگا داواکاری ئەندازیارانی سکاڵاکار بۆ گوێگرتن لە سکاڵاکارانی دیکە ڕەتکردەوە و دانیشتنەکەی بۆ ٢٨ی ئارای دواخست.

 

خەدیجە کۆکالار لە پاش دانیشتنەکە ڕوونیکردەوە کە بەرگری لە زەوییەکەی کردووە، هیچ بەرژەوەندییەکی لە زەویی کەسدا نییە، دەڵێت: ئایا بەرگریکردن لە زەوییەکەم تاوانە؟ با هەمووان گوێبیستی بن ئەوەی دەیڵێم، هیچ ترسێکم لە کەس نییە.