گوڵتان کشاناک: هاتوین بۆئەوەی بژاردەیەکی دیموکراتیک پێشکەشی گەلی ئەنقەرە بکەین

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە نامایەکی گوڵتان کشاناک، دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی ڕۆژی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان و خەباتی هەڵبژاردنەکانیان بە ڕاگەیەندراوێک دەستپێکرد لە ڕاگەیەندراوەکەدا، نامەی کاندیدی هاوشارەوانی ئەنقەرەی دەم پارتی گوڵتان کشاناک ئاماژەی پێکرا، وتی: هاتون بۆئەوەی بژاردەیەکی دیموکراتیک پێشکەشی گەلی ئەنقەرە بکەن.

 

نامەکەی کشاناک، کە خەباتەکانی هەڵبژارنی دەستپێکرد بەم شێوەیە:

ژنانی هێژا، پێش هەموو شتێک بە گەرمی سڵاو لە هەموو ژنانی ئەنقەرە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، ئەمڕۆ دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین، باوەڕم وایە لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دوای ئەوە یەکڕیزییەکی بەهێزمان دەبێت ژنان بە رێکخستن دەکەین و لە دژی ئەو هێزانە دەوەستینەوە، کە دژی دەستکەوتەکانی ژنانن، ئێستا کات کاتی دەم پارتی ئەنقەرەیە، ئێمە دێینە پایتەختی تورکیا بۆ شەڕکردن دژی ئەو سیستەمە پیاوسالارییەی، کە ژنان لە کایەی گشتی دوور دەخاتەوە، ئێمە دێین بۆ ئەوە هەین بە سیاسەتەکانی شەڕ، کودەتا و دەسەڵاتداری پیاوان بڵێین ‘بوەستن’، ئێمە بۆئەوەی بژاردەیەکی دیموکراتیک پێشکەشی گەلی ئەنقەرە بکەین هاتووین.

 

ئێمە دێین بۆ بنیاتنانی خەباتی خۆمان بۆ دیموکراسی و ئازادی لەسەر بناغەیەکی بەهێزی ناوخۆیی و لە شوێنی خۆمان، ئێمە دژی ئەو کەسانە دەوەستینەوە کە باری هەژاری و بارگرانی دەخەنە سەر شانی کرێکاران و ژنان، ئێمە نیشانمان داوە کە ژنان گۆڕانکاری لە حکومەتە خۆجێییەکاندا دروست دەکەن و مۆدێلێکی حکومەتی خۆجێی دیموکراتیک و بەشدارانە جێبەجێ دەکەن، ئێمە دێین بۆ بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئازادی ژنان، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بژاردەیەکی دیموکراسی پێشکەش بە خەڵکی ئەنقەرە و بەتایبەت ژنان بکەین.

 

ژنانی هێژا; دەمەوێت بزانن، کە من بە دڵ و مێشک و هەموو بوونم لە هەموو چالاکیەک و لە هەموو کارێکدا و لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا لەگەڵتدام، لە دڵمدا هەستتان پێدەکەم، هێز و مۆڕاڵت لێ وەردەگرم، باشترین نموونەی هاودەنگی ژنان پیشان بدەن، گوڵتانێک لە ژورێکدایە، بەڵام لە مەیدانەکەدا هەزاران گوڵتان هەیە، من لەوە دڵنیام، دەزانم زۆرێک لە هەڤاڵەکانمان لە خەبات بۆ ئازادیی ژنان بەشداری دەکەن و پێشەنگایەتیان دەکەن، ئێمە بە خەباتی دەستەجەمعی و هەوڵی بە کۆمەڵمان سەردەکەوین.

 

یەکێتی ژنان سەردەکەوێت، ڕێکخراوی ژنان سەردەکەوێت، خەباتی هاوبەشی ژنان بۆ ئازادی و ئاشتی سەردەکەوێت، ڕێگاتان کراوەبێت، با ڕێگامان بەرەو ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی بێت.