کەژەکە: پێویستە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن
کۆردیناسیۆنی کەژەکە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سی پی تی خستەڕوو، کە لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا نەچووەتە ئیمراڵی و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، "ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن".
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەیاننامەیەکی لە بارەی سەردانییەکەی کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجە-سی پی تی لە نێوان ١٣-٢٢ی شوبات بۆ تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەڵوێستی سی پی تی بۆ نەچوونە ئیمراڵی قبوڵکراو نییە.
ڕاگەیاندنی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
"دامودەزگاکانی مۆدێرنیتی سەرمایەداری هەموو شتێکیان کردووە بە کەرەستەی ململانێی دەسەڵات، تەنانەت ئەگەر ئەم دامەزراوانە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECtHR)، ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ (ECHR) و لیژنەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدانی ئەنجومەنی ئەوروپا (CPT)یش بن دۆخەکە ناگۆڕێت. ئەم دامەزراوانە کە دەبێ دەنگ و هێزی جێبەجێکردنی بەهاکانی مافە گەردوونیەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا بن، بەداخەوە وەک ئامرازێکی سیستمێکی ناڕەوا و بێویژدان و بێ خوێن کار دەکەن. شاندی CPT کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاتنە تورکیا، هاوکات لەگەڵ بانگەواز و بەرخۆدانی گەلی کورد و دۆستەکانیان، سیستمی گۆشەگیری و جینۆسایدی توندی ئیمراڵییان پشتگوێ خست و سەردانی ئیمراڵییان نەکرد، ئەمەش نیشانەیەکە کە سی پی تی چاوپۆشی لە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا دەکات بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمراڵیە و لە هەموو زیندانەکان ئەنجام دەدرێت. ئەم هەڵوێستە دەریخست کە سی پی تی بە هۆی دەسەڵاتی گەندەڵی دەوڵەتەکان لە سروشت و ئامانجی خۆی لایداوە، ئێمە وەک کەژەکە ئەم هەڵوێستە نائەخلاقییەی سی پی تی قبوڵ ناکەین کە خزمەت بە سیاسەتی پیسی دەوڵەتەکان دەکات، داواش لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بەناوی بەها ئەخلاقییە مرۆییەکانەوە مامەڵە دەکەن، بەرامبەر ڕۆڵی جەوهەری خۆیان بوەستنەوە.
"دەبێت دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن"
ئێمە وەک ژنی کورد زۆر باش ئەمە دەزانین؛ پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە مایەی سوود بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان. کاریگەری گەورەی ئایدیۆلۆژی و دەسەڵاتی فیکریی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆی ئەوەی گۆشەگیریی ڕێبەرەکەمان چڕتر بێتەوە، سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید لە ئیمراڵی کە لە هیچ شوێنێکی تر نموونەی نییە، دەگەڕێتەوە بۆ ترس لە پارادایمی ڕێبەرەکەمان کە بووەتە هیوا بۆ مرۆڤایەتی. هەر لە سەرەتای پیلانگێڕی نێودەوڵەتییەوە، ژنان و گەلەکەمان و دۆستەکانمان بە بەهێزترین شێوە پاڵپشتی ڕێبەریان دەکرد، ئەم بەرخۆدانەش گەیشتە ئاستێکی جیهانی و پیلانەکەی پووچەڵ کردەوە. ئەم خۆڕاگرییە زیاتر لە جاران هێزەکانی حکومەتی شارستانی دەسەڵاتداری دەوڵەتپەرستی خستە ژێر فشارەوە، سەرەتا بەرخۆدانی ڕێبەرەکەمان، بەرخۆدانی گەل و ژن و دۆستەکانمان ئەم سیستمە بەربەری و بێویژدانەی لاواز کرد و بە بەرخۆدانێکی باوەڕپێنەکراو، ڕێبەرەکەمان بە پارادایمەکەی ڕێگەچارەسەری بۆ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خستەڕوو، بۆیە جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە ڕژێمی ئەشکەنجە و جینۆسایدی ئیمراڵی ئێمە تێکی دەشکێنین، ئێمە جارێکی تر دەڵێین کە دان بە سیستمی ئیمراڵیدا نانێین کە لە لایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە دژ بە ئایندەی گەلەکەمان ئامادە کراوە، وەک گەل و بزووتنەوەیەک کە خەبات بۆ ئازادی دەکات و لە نزیکەوە هێرشەکانی سیستمی سەرمایەداریی فاشیستی دەبینین، ئێمە لە ڕاستی ئەم سیستمە تێگەیشتوین و ڕادیکاڵترین خەبات لە دژی بەڕێوە دەبەینم وەک بزووتنەوەیەک کە بە بەرخۆدان و هێزی ڕێکخستنەکەی هیوای بنیاد ناوە، وەک جاران بە هێزی خۆمان خەبات دەکەین. سەرەڕای ئەمەش داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
"سڵاو لە هەڤاڵانمان کە لە مانگرتن لە خواردندان، دەکەین"
ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە پێشێلکردنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ درێژە بە هێرشە سیستماتیکییەکانی دژ بە گەل و ژنانی کورد دەدات، لە هەموو کایەی ژیاندا، لە چیاکانمان، لە زیندانەکان، لە هەموو کایە کۆمەڵایەتییەکدا، هەموو جۆرە شەڕێکی دەروونی-تایبەتمەند و هێرش بۆ جینۆساید ئەنجام دەدات، هەڤاڵانی گەریلاکانی ئازادیمان بۆ پێشگرتن بە ئامانجی هێزە بکوژ و ستەمکارەکان و دەستەبەرکردنی ئازادی گەلەکەمان، شکۆدارترین بەرخۆدان لە مێژوودا بەڕێوەدەبەن، ئەم بەرخۆدانە، کە ڕێگە بە پێشکەوتنی سیاسی دەدات، حەسرەتی دیموکراسی و ئازادی ژنان و گەلەکەمان زیندوو دەکاتەوە، هیوا بەرز دەکاتەوە، هەموو جۆرە بناغەیەک بۆ پەرەپێدانی خەبات دروست دەکات، هێندەی تر بەهێزتر دەبێت، هەروەها بەرخۆدان لە زیندانەکاندا سیمای پرۆسەکەی دیاری کردووە، بەم شێوەیە سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەین کە ٨٤ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. ئێمە داوا لە گەلەکەمان و دۆست و ژنانمان دەکەین کە لە دەوری ئەم بەرخۆدانەدا تێکۆشان مەزنتر بکەن.