مامۆستایانی مەخموور بانگەوازی پاراستنی زمانی دایکیان کرد

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو بەنگەوزی پاراستنی زمانی دایکیان کرد.

مەخموور

 

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مه خمور" به بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوه لە خوێندنگەی ئامادەیی شەهید کۆچەرین ڕاگەیەندراوێک دراو سەرەتا بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو گیانفیدایانی ئازادی دەستیپیکرد، دوای ڕێزگرتن، بەیاننامەکە لەلایەن زەنورا بابات، خوێندکاری ئامادەییەکە خوێندرایەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایان بەم شێوەیەیە:

ئەم ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە سەرانسەری جیهاندا بە ئامانجی پاڵپشتی فرەکولتووری و فرەزمانی داندرا، بەداخەوە، هەرچەندە ٢٤ ساڵ بەسەر ئەم بڕیارەدا تێپەڕیوە، بەڵام هەندێک لە دەوڵەتان هێشتا ئەم بڕیارە ناناسن و ڕێگری لە فرەزمانی و فرەکەلتووری دەکەن و زمانەکانی کۆمەڵگەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لەناودەچن.

 

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی یونسکۆ، هەموو هەفتەیەک دوو زمان لەناودەچن، هەندێک لە وڵاتان وەک تورکیا هێشتا زمانی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەکانی ناو خۆیاندا سەپاندووە، ئەوان لە ناوەڕاستی وێرانکردنی کولتور و زمانەکانی تردان، بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، ئەوانەی بە کوردی قسە دەکەن زۆر جار سزا دەدرێن، تەنانەت هەندێک جار بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کۆمەڵکوژی دژی کوردەکان ئەنجام دەدات، زمانی کوردی کە بە بونیادنانی کۆمار پاشەکشەی پیکرا، دوای ساڵانی نەوەدەکان، لەگەڵ بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی و کوردە نیشتمانپەروەرەکان، ڕێگە بە پەخش و بڵاوکردنبەوەی زمانی کوردی درا، بەڵام دوای گەیشتنی دیکتاتۆر ئەردۆغان، بەتایبەتی دوای کودەتا سەربازییەکە کە بە پلانەکەی ئەردۆغان ئەنجامدرا، جارێکی دیکە هەموو کارەکان لەسەر زمانی کوردی قەدەغەکران و ڕۆژنامە و گۆڤار و خوێندنگە کوردییەکان داخران.

 

داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین و دەلێن نابێت ئێوە کە بەرامبەر دڕندایەتی و سیاسەتی دیکتاتۆرێکی  پاشخستنی ئەردۆگان بێدەنگ بن، هەروەها داوا لە گەلی کورد دەکەین کە وەک گەلی بەنگلادیش لەبەرامبەر ئەم شەپۆلی پاشخستنە بەرخۆدان بکەن، هەروەک چۆن بەنگلادیشییەکان دژی قەدەغەکردنی زمانی خۆیان بوون بە بەرەنگاربوونەوەی حکومەتی پاکستان زمانەکەیان قبوڵ کرا، دەبێت ئێمەش لەبەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەرخۆدان بکەین و و زمان و مافەکانمان قبوڵ بکەن.

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بژی ڕۆژی زمانی دایک" کۆتایی هات.