نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگی تورکیا و ئێرانی کرد

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی فیدراڵی کوردستان جێگای نیگەرانییە و بانگهێشتی ئەو وڵاتانەی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر عێراق و هەرێمی فیدراڵی کوردستان، کێشە ئابوورییەکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا.

 

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە بی ئێم جی کەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و غەززە و لە ناوچەکەدا بەهۆی زیادبوونی کردەوە سەربازییەکان دۆخەکەی مەترسیدار کردووە، وتیشی: بەهۆی گرنگی نەدانی حکومەتی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێ ناوخۆییەکان، هەروەها بەردەوامی هێرشەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدەر لە ئیرادەی عێراق، لە ماوەی ١٨ مانگدا دەستکەوتەکانی کە بەدەستهێنراوە، لەناو دەچن".

 

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە تایبەتی باسی لە گروپە شیعەکان لە ئێران کرد و وتی: هۆکاری ئۆپەراسیۆنی گروپە چەکدارەکان لە عێراق لە سیاسەت و سنووری دەوڵەت تێدەپەڕێت.

 

بانگی لە تورکیا و ئێران کرد

جینین هێنیس پلاسخارت لە وتارەکەیدا باسی لە هێرشەکانی تورکیا و ئێران کرد و وتی: بینینی ئەم هێرشانەی ئەم دواییە وەک دۆخێکی ئاسایی مەترسی توندوتیژی زیاتر دەکات، پێویستە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.

 

کارنامەی هەڵبژاردن

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەت، بارودۆخی سیاسی عێراقی هەڵسەنگاند و تیشکی خستەسەر کارنامەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و وتی: بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە هەڵبژاردن دواخرا، سەرەتا ئەو هەڵبژاردنانەی کە بڕیار بوو لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئێستاش چاوەڕێی بەروارێکی نوێ دەکەین، ئەم دواخستنە بۆ دۆخی ئەمنی نابێتە هاوکار و هیچ سوودێکیشی بۆ عێراق نییە.