لە ماوەی ساڵێکدا لە یەمەن زیاتر لە هەزارو ٦٠٠ حاڵەتی نەخۆشی تۆمارکراوە

ڕاپۆرتێکی نوێ دەریخستووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەیەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە پارێزگای مەئەرەب لە یەمەن تۆمارکراوە کە زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکانی کۆلێراو سوورێژە بوون.

یەمەن

 

دوای چەندین ساڵ لە جەنگ، یەمەن بەردەوامە لە تۆمارکردنی کۆلێرا و سورێژە و چەندین نەخۆشی و پەتای دیکە بەهۆی ململانێ و ئاوارەبوونی بەرفراوان و گۆرانی کەشوهەواوە.

 

ڕاپۆرتێکی مەیدانی لەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا کە لە میانەی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم بە هاوکاری نوسینگەی تەندروستی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری قوربانیانی جەنگ پێداچوونەوەی بۆ کراوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەزارو ٦١٢ حاڵەتی نەخۆشییان تۆمارکردووە.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکان سکچوونی ئاوی ، کۆلێرا، د، سورێژە، ئیفلیجی توند، کۆکە و ئەوانی تر بوون.

 

لەنێو ئەم حاڵەتانەدا، تا بەرزترین حاڵەت بوو بە ٤٧٤ حاڵەت، ٣٠%ی کۆی گشتی ئەو نەخۆشییانە نیشان دەدات کە لە ساڵی ٢٠٢٣ تۆمارکراون، دواتر سکچوونی ئاوی توند بە ٣٤٣ حاڵەت کە ٢١%و سورێژە  کە ٣٠٤ حاڵەت بووە، کۆکە ٢٣٩ حاڵەت بووە.