کامیرۆن دەستی بە پێدانی ڤاکسینی مەلاریا کرد و ژیانی هەزاران منداڵ ڕزگار دەکرێت

لە هەنگاوێکدا کە پێشبینی دەکرێت ژیانی هەزاران منداڵ لە سەرتاسەری ئەفریقا ڕزگار بکات، یەکەم ڤاکسینی جیهانی دژ بە مەلاریا لە کامیرۆن دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم، یەکەم ڤاکسینی جیهانی دژ بە مەلاریا لە کامیرۆن دەستیپێکرد و منداڵێکی کچ بە ناوی "دانیێلا" لە بنکەیەکی تەندروستی نزیک یاوندێ، یەکەم ژەمی پێدرا.

 

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ٦٠٠ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی مەلاریا لە ئەفریقا گیان لەدەست دەدەن، منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ لانیکەم ٨٠% ئەو گیان لەدەستدانانە پێکدەهێنن، لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئەفریقا ٩٥%ی حاڵەتەکانی مەلاریای لە جیهاندا و نزیکەی ٩٦%ی گیان لەدەستدانەکانی بەو هۆیەوە تۆمار کردووە.

 

کامیرۆن ڤاکسینی RTS بە خۆڕایی دابین دەکات بۆ هەموو منداڵانی تازە لەدایکبوو تا تەمەنی ٦ مانگ.

 

نەخۆشەکان پێویستیان بە چوار ژەم لە ڤاکسینەکە هەیە، کاربەدەستانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم ڤاکسینانە لە هەمان کاتدا دەبێتە ڤاکسینی ڕۆتینی بۆ منداڵان.

 

گەشەپێدانی ڤاکسینی "RTS-S"   ٣٠ ساڵی خایاند لەلایەن کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانی بەریتانی "GSK".

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ڤاکسینەکەی پەسەند کرد، ئەم ڤاکسینەی لە کامیرۆن وەک ساتێکی مێژوویی لە شەڕی جیهانی دژ بە مەلاریا ڕاگەیاند.

 

بڕیار دراوە منداڵانی تەمەن ٦ مانگ لە ٤٢ ناوچە کە زۆرترین ڕێژەی مەلاریاو گیان لەدەستدانیان تێدایە تا تەمەنی دوو ساڵی چوار ژەم وەربگرن.