چالاکوانێکی دەستگیرکراو دوای مانگرتن لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

نێرگس مەنسوری، چالاکوان لە زیندانی ئەڤین دوای ئەوەی تەندروستی خراپتر بوو بەهۆی مانگرتنی لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، نێرگس مەنسوری، چالاکوانی کرێکاری کە لە زیندانی ئەڤینی ئێران دەستگیرکرابوو، بۆ ناڕەزایەتیدان بە سزاکەی دەستی کرد بە مانگرتن لە خواردن، دوای ئەوە باری تەندروستی خراپتر بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران فەرمانیان دابوو بە مەزادکردنی موڵکی دایکی نێرگس مەنسوری و ئەو موڵکە پێشتر وەک پارەیەک بە دەسەڵاتی دادوەری سپێردرابوو و تاکە موڵک بوو بۆ دایکی، سەرەڕای مانگرتنەکەی نیرگس مەنسوری و ئەو بارودۆخە سەختەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وەڵامی داواکارییەکانی وەرنەگرتووە.

 

فەرمانی فرۆشتنی موڵکی دایکی نێرگس مەنسوری، بە شێوەیەکی نایاسایی دەرچوو لەبەر ئەوەی نیرگس مەنسوری لە زینداندا بوو کاتێک موڵکەکە دەستیبەسەردا گیرا و دەتوانین بڵێین ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر نیرگس مەنسوری ڕوودەدات بەڵگەیەکی زیاترە بۆ نەبوونی ڕێز بۆ بنەمای شکۆ لە ئێران.

 

"داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی خامنەیی کردووە"

نیرگس مەنسوری یەکێکە لەو کەسانەی کە واژۆی کردووە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی خامنەیی دەکات و پێشتر لە نامەیەکدا لە زیندانەوە وتبووی: لە ئێستاوە بەرپرسیارێتی ڕزگارکردنی ژیانم لە ئەستۆی خامنەییە.

 

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و یەک ساڵ زیندانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" بەسەر نیرگس مەنسوریدا سەپاند.

 

لە ئایاری ٢٠٢٣، بە مۆڵەتی پزیشکی و بارمتەی دارایی بۆ چارەسەر ئازادکرا، و لە ١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی ئەڤین.ا