بوشرا شەتوانیی چالاکوانی مافی مرۆڤ کۆچی دوایی کرد

بوشرا شەتوانیی چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری ئاکادیر کۆچی دوایی کرد.

مەغریب

 

پێنج شەممە، ١١ی کانوونی دووەم، بوشرا شەتوانیی چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی دوای ئەوەی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتی بۆ کرا، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری ئاکادیر لە تەمەنی چل ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

بوشرا شەتوانی بە تێکۆشان بۆ ماف و ئازادییەکان و داکۆکیکردن لە پرسی ژنان و کرێکارانی کشتوکاڵی و کۆمەڵگە ناسرابوو، لەسەر پرسە جیاوازەکانی پەیوەست بە ژنانەوە هەڵسەنگاندن و هەڵوێستی خۆی دەخستەڕوو، دوایینیان هەڵوێستی بوو لەسەر دۆخی ژنان لە شەڕی کەرتی غەززەدا.

 

وەک ڕێکخەری نیشتمانی ژنانی گەنج بۆ دیموکراسی، سەرۆکی کۆمەڵەی مەغریبی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لقی ئایت مەلول کردووە و وەک جێگری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری میدیای ئەنجومەنی شارەوانی ئایت مەلول هەڵبژێردراوە.

 

چەند ڕۆژێک پێش مردنی، بوشرا شەتوانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئێستا لە سەختترین قۆناغدام، لە ژیانێکدا کە هیچ کاتێک هیچی پێ نەداوم بەبێ ئەوەی سازش لەسەری بکەم، هەرگیز دیارییەکی بێبەرامبەری پێ نەدام، هەر جارێک دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا بۆ خۆشی، خۆشەویستی، یان سەرکەوتن، ناچاری کردم بچمە ناو دەروازەی بۆکسێنی توندەوە، تەنانەت بە نەخۆشیشەوە سێ ساڵ بەرەنگاری بوومەوە، ئەو نەخۆشییەی کە سەختترین ناوچەی جەستەمی هەڵبژارد و بە زۆر تیایدا مایەوە.