تەندروستی جیهانی: ڕاپۆرتی مه‌ترسیدارمان له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان پێگه‌یشتووه
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌كه‌یان چاره‌نوسی سه‌دان نه‌خۆش و كارمه‌ندی ته‌ندروستی نازانێت كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌قسا له غه‌ززه بوون و ڕاپۆرتی مه‌ترسیداریشیان له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان پێگه‌یشتووه.
ناوەندی هەواڵ
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، سەرۆکی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتی ترسناكی پێده‌گات سه‌باره‌ت به چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و به‌رده‌وامی فه‌رمانی چۆڵكردن له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌قسا، زیاتر له ٦٠٠ نه‌خۆش و زۆربه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناچاربوون نه‌خۆشخانه‌كه بهجێبهێڵن، تا ئێستاش شوێنی ئه‌وان نادیاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاندێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌قسایان كرد و بینییان ژماره‌یه‌كی زۆر له برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به‌په‌له، دوای سێ مانگ له شه‌ڕ، به خه‌یاڵدا نایه‌ت كه گه‌ره‌نتی چاودێری ته‌ندروستی نه‌كرێت، ده‌بێت گۆمی خوێن له غه‌ززه بوه‌ستێت.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی له باكووری غه‌ززه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌واو كارا نییه، به‌و پێیه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی دیكه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان و وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌تی پێویست و له شوێنه‌كانی دیكه‌ی غه‌ززه ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن.