خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا... ئێلناز ڕیکابی خەڵاتی بڕۆنزی بردەوە

ئێلناز ڕێکابی، ئەندامی تیمی شاخەوانی ئێران، مەدالیای بڕۆنزی لە جامی سەرکەوتنی ئاسیا بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێلناز ڕێکابی ئەندامی تیمی شاخەوانی ئێران کە گەیشتە قۆناغی کۆتایی بە پلەی چوارەم لە بۆڵینگ، لە جامی سەرکەوتنی ڕۆکی ئاسیا خەڵاتی بڕۆنزی بردەوە و دوو یاریزانی ژاپۆنی لە پلەی یەکەم و دووەم بوون.

 

ئێلناز ڕێکابی ڕۆژی شەممە ١٦ی کانوونی یەکەم پلەی سێیەمی لە جامی سەرکەوتنی ڕۆکی ئاسیا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەدەستهێنا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئیلناز ڕێکابی بۆ مەشق و ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ ئۆڵۆمپیاد دەیوست بچێتە ئیسپانیا، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەخانەی ڕژێمی ئیران ڕێگریان لێکرد لە ڕۆیشتنی و دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گرت.