"تورکیا ٤٠٠ سەربازی مووچەخۆری ڕەوانەی باشووری کوردستان کرد"

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تورکیا ٤٠٠ سەربازی موچەخۆر لە سوریاوە ڕەوانەی باشووری کوردستان دەکات بۆ شەڕکردن دژی پەکەکە لە بەرامبەردا مانگانە ٣ هەزار دۆلاری پێدەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، لە هەواڵەکانیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، تورکیا ٤٠٠ سەربازی مووچەخۆری لە سوریاوە ڕەوانەی باشووری کوردستان کردووە بۆ شەڕکردن دژی پەکەکە.

 

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کرابوو کە تورکیا لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە بۆ ٤٠٠ ئەندامی گروپە نیمچە سەربازییەکان بەناوەکانی "سوڵتا سلێمان شا"، "هەمزا" و "سوڵتان موراد" لە سوریا، ٢ هەزار و ٥٠٠ کەسیان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکەدا.

 

"بەشێک لە سەربازەکان دەستگیرکران"

سەرچاوەکانی سۆهر ئاگاداریان کردەوە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا فشاریان لەسەر سەدان سەرباز دەکەن بۆ شەڕ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چیاکانی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتدارانی تورکیا مەرجی سەخت و کەمی مووچە بەسەر سەربازانی گروپەکانی 'سوپای نیشتمانی'دا دەسەپێنن، بەشێکیان ناچار دەکەن لە پێناو پارەدا شەڕ بکەن، بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە چەکدارەکان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستگیرکراون و هەندێکی دیکەش بەشداری پێکدادانەکان بوون.