ژنانی کامپی مەخموور: چارەسەر لە ئیمرالییە

ژنان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن لە خواردن دەربڕی، کە لەلایەن زیندانیانی سیاسییەوە دەستی پێکردووە و داوای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.

بەرژین کارا

 

مەخموور-لە ٢٧ی تشرینی دووەم، زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکرد و داوای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن، چالاکییەکە تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت، داواکاری چالاکوانان لابردنی گۆشەگیری و ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، هەروەها پشتیوانی لە چالاکوانان لە سەرانسەری جیهانەوە لە زیادبووندایە.

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخمووریش پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن لە خواردن دەربڕی و داوایان لە هەموو گەلی کورد کرد بەشداربن لە چالاکییەکانیان و هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"لە کەسایەتی ڕێبەردا، هەموو گەلی کورد گۆشەگیر دەکەن"

ئەزیما ئاڤیانی ئاماژەی بەوەکرد، گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دەرەوەی یاسای مرۆڤایەتییە و وتی: ئەو گۆشەگیرییەی کە ئێستا بەڕێوەدەچێت تەنها لەسەر ڕێبەر نییە، بەڵکو لەسەر هەموو زیندانییەکانی زیندانەکان و گەلی کوردە، ڕێبەر تەنها کەسێکە، بەڵام ملیۆنان بیرو تێڕوانینی هەیە لە دەرەوە، بەڵام لە کەسایەتی سەرکردایەتیدا، هەموو گەلی کورد گۆشەگیر دەکەن، بۆیە پێویستە ئێمە شەو و ڕۆژەکانمان بکەین بە چالاکی، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەکمان لە ڕێبەرەوە وەرنەگرتووە، نابێت بوەستین تا ئەو کاتەی زانیاری لە ڕێبەر وەردەگرین و بە شێوەیەکی فیزیکی ئازاد دەبێت، پێویستە هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەین، نەک تەنها بە ڕێپێوان و لێدوان، بەڵکو دەبێت بۆ ماوەی ٢٤  کاتژمێر لەسەر پێی خۆمان بین و خاوەنداری لە ڕێبەر بکەین.

 

"پێویستە بەشداری لە چالاکییەکانی زیندانییە سیاسییەکاندا بکەین و بە تەنها بەجێیان نەهێڵین"

ئەزیما ئاڤیانی لەبارەی مانگرتن لە خواردن لە زیندانییە سیاسییەکان وتی: نابێت ئێمە بە تەنها واز لە مانگرتن لە خواردن لە زیندانیانی سیاسی بهێنن، ئەو زیندانییانەی کە لە ئێستادا لە مانگرتندان سەدان نەخۆشی وەک نەخۆشی دڵ و خوێن و نەخۆشی دیکەیان هەیە، بۆیە دەبێت خاوەندارییان لێبکەین و بە تەنها بەجێیان نەهێڵین.

 

"ئێمەی ژنان دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر مسۆگەر بکەین"

زەهرا ئاڤچی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە گەلی کورد، بەتایبەت ژنانی کورد، هەنگاو بنێن بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری گەلی کورد و وتی: وەک دایکان و ژنانی کورد، پێویستە هەموومان پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بکەین لە مانگرتن لە خواردن، ڕێبەرمان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندایە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە، ئێمەی کورد پێویستە یەکگرتوو بین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێک و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر.

 

زەهرا ئاڤچی داوای له دەوڵەته نێودەوڵەتییەکان کرد ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێبکەن و گەلی کورد دەستبەجی هەستنەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.