کامپی ئاوارەکان لە عێراق دادەخرێن

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی بەرفراوان هاوکاری بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەشدەکرێت کە لە کامپەکاندا دەژین.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی بەرفراوان هاوکاری بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەشدەکرێت کە لە کامپەکاندا دەژین، ئاماژەی بەوەشکردووە کاری لە پێشینەی وەزارەتەکەیان بریتیە لە داخستنی کامپی ئەو ئاوارانەی لە هەرێمى کوردستاندا دەژین، هەوڵدەدەن تا پێش ڕۆژی ٣٠ی تەموزی داهاتوو سەرجەم کامپەکان داخەین.

 

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتەکەیان نایەوێت ئەو ئاوارانە بە زۆرەملێ لە کامپەکاندا بهێڵدرێنەوە و دەمانەوێت هەموویان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، پلانی وەزارەتەکەیان بریتیە لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و هێشتنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکان لە ناو کامپەکاندا ڕەتدەکەینەوە.